لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف دەکات

رۆژی 2023/8/21 لەبارەگای لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان و بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستاعبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و مامۆستا ٲحمد محمد جێگری لق و مامۆستاصدیق حمەرشید بەرپرسی فەتوای هەڵەبجەو کارگێڕانی لق و بەر پرسی ناوچەکانی هەڵەبجەو هەورامان و سیروان و ئەندامانی لیژنەی فەتوا پێشوازی گەرمیان کرد لە شاندێکی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کەپێک هاتبوون لەم بەڕێزانە :


٭ د . زین الدین #بریکاری_وەزارەتی_ئەوقاف و


٭كاك وشيار #ڕاوێژکاری_وەزارەتی_ئەوقاف و


٭زۆر بەڕێز مامۆستا ئارام شێخ جمال بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەڵەبجە و


٭مامۆستا شێخ ئیبراهیم بەرزنجی بەڕێوەبەری_ئیرشادی_ئایینی_و_توێژینەوە_لە_وەزارەت_و_بەڕێوەبەری_گشتی_بنکەکانی_فێرکردن_و_لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و


٭ کاک د. دیار جەباری ڕاوێژکاری_وەزارەت ، و


٭ مامۆستا  هاوژین رؤوف بەڕێوەبەری_گشتی_ئەوقافی_پارێزگای_سلێمانی و


 ٭ کاک حاجی ئاکۆ بەڕێوەبەری_ئەوقافی_سلێمانی ...


 بەڕێز بریکاری وەزیر وتەیەکی پێش کەش کردو تیایدا زۆر سوپاسی لقی هەڵەبجەو سەرجەم زانایانی سنوری لقی کرد کە خەم خۆرانە و بەرپرسانە مامەڵە دەکەن  .


هەروەها لەلایەن مامۆستایانەوە سەرنج و تێبینی و داواکاریەکانیان گەیاندە شاندی باڵای وەزارەت ...


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان