لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە بەرێوەبەری پەروەردەی سۆران دەکات

ئەمرۆ 22ی8ی2023 شاندێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بۆ پیرۆزبای دەست بەکاربونی بەڕێز ماموستا حسن وەک بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆرانیان بەسەر کردەوە.


لە دیدارەکە وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست و بایەخدان بە رەوشی پەروەردەو ناوەندەکانی خوێندن بە ئەولەویەتی بەرێوەبەرایەتی پەروەردە داناو تەئکید لە هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان هەروولا کرایەوە.