لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات

لە ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ١٦-٨-٢٠٢٣ شاندێکی لقەکەمان بە سەرۆکایەتی بەڕێز (مەلا عبدالمعید مەلا احمد ئیمام) بەرپرسی لقەکەمان بە یاوەری بەڕێز (مەلا جوهر حدی) بەڕێوەبەر ئەوقافی ئاکرێ  و زەڕێز (مەلا محمد سعید زێباری) کارگێڕی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان  بە مەبەستی پیرۆزبایی كردن  بە بۆنەی یادی 16 ی ئاب و 77 ـەمین سالیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەدانی لقی نۆی پارتی لە ئاکرێ یان کرد و لە لایەن بەڕێز (د.مردان خدر) بەرپرسی لقی نۆی پارتی پێشوازیان لێ کرا.


ئەمڕۆ  پێنج شەممە ڕێکەوتی  ١٧-٨-٢٠٢٣  بۆ هەمان مەبەست بەڕێز (مەلا ابراهیم  ڕەمەزان شێخا) کارگێڕی لقی ئاکرێ و بەرپرسی ناوچەی بەردەڕەشی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێز  (شێخ مدثر كاك رضا بەرزنجی) بەرێوەبەری ئەوقافی بەردەرەش و ماموستایانی ئایینی سەردانی لێژنەی ناوچەی بەردەرەشی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و لە لایەن بەرێز (د.مەردان خدر) بەرپرسی لقی نۆی پارتی و بەرێز (رزگار كەریم) بەرپرسی لێژنەی ناوچە و كارگێر و ئەندام و كادیرانی ناوچە پێشوازیان لێكرا .


لە لایەکی ترەوە و بۆ هەمان مەبەست ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٧-٨-٢٠٢٣  بەڕێز (شێخ ممدوح شوشی) کارگێڕی لق و بەرپرسی ناوچەی گردەسێن سەردانی لێژنەی ناوچەی گردەسێنی پارتی کرد و لە لایەن بەڕێز (تحسین مام یاسێن) بەرپرسی ناوچە پێوازی لێ کرا.