لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سيمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات

ئەمڕۆچوارشەمە  ۲۳ - ۸ - ۲۰۲۳ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەبەژداری کاگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سۆران و دیانای  یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و مامۆستایانی ئاینی سۆران و دەوروبەر دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازکرد. بابەتی ئەم جارە لەلایەن بەڕێز ( مامۆستا مەلا عبدالواحد باڵەکی )  پێش کەش کرا. مامۆستای بەڕێز باسی قورئانی پیرۆزی کرد کە لە هەموو بوارەکان موعجیزەیە .


دواتر ئامۆژگاری مامۆستایانی کرد دەست بە وەسەتیەت و مامناوەندی بگرن  لەهەموو بوارەکانی دەعوەو بانگەوازو عەقیدەو عیبادەت و موعامەلات .