سەرۆکی یەکێتی زانایان هەردوو بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەر بەسەر دەکاتەوە

ئەمرۆ 24ی8ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری هەر یەک لە بەرێزان د.عومەر مرۆ و د. دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا سەید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێرو ژمارەیەک لە کارگێڕانی لق، سەردانی هەدوو بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێرو ئەوقافی دەوروبەر کرد.


ئامانجی سەردانەکە زیاتر بۆ تاوتوێ کردنی رەوشی ئایینی و خزمەتکردنی زیاتر مامۆستایانی ئایینی و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان و بەداواچوون بۆ پرسی مزگەوتەکان و پێویستی هەماهەنگی نێوان دامەزراوەیی ئایینی و بایەخدان بە گوتاری ئایینی و چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بەهەردوولا بوو.


شایەنی باسە هەر یەک لە بەرێزان مامۆستا سەید سەدیق کەپرانی بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێرو مامۆستا نجم عبدالله بەرێوەبەری ئەوقافی دەوروبەر خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانی سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری دەربڕی.