سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات

 


ئەمرۆ 29ی8ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا سید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەلێرو مامۆستا مەلا ئەمجەد کارگێری لق، سەردانی بەرێز حاجی تەیب زرار شێروانی بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێریان کردو بەگەرمیەوە پێشوازی کران.


لە دانیشتنێکدا باس لە رەوشی ئایینی پارێزگای هەولێرو چۆنیەتی مامەڵەکردن لە گەڵ پێشهاتەکان و رۆڵی مزگەوت و زانایان لە چارەسەرکردنی ئاریشەکان و سەقامگیری کۆمەڵگەو گوتاری ئایینی کراو، لەبارەی چەند گرفتێکی مزگەوت و مامۆستایانی ئایینیش گفتوگۆی پەیوەست ئەنجام درا.


هەر لە دانیشتنەکە تەئکید لە خزمەتی زانایانی ئایینی و پێویستی بایەخی پتر بە مزگەوت و خوێندنی ئیسلامی و گرنگی هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوولا کرایەوەو چەندین پرس و بابەتی تر قسەو گفتوگۆی لە بارەوە کراو، هەردوولاش کۆک بوون لەسەر پێویستی هەماهەنگی تەواو لە نێوان هەردوو دامەزراوەی ئەوقاف و یەکێتی زانایان.