بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 29ی8ی2023 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مەلا حسن مرۆ و مامۆستا مەلا حسن خۆشناو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی، پێشوازیان لە بەرێز مامۆستا فارس جەوهەر بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و مامۆستا مەلا رعد ئۆمەربلی بەرێوەبەری پشکنین و مزگەوتەکان کرد.


لە دانشتنێکدا وێڕای خۆشحاڵی بەدیدارەکە کۆمەڵێک پرسی پەیوەست بەهەردوولاو رەوشی ئایینی و رۆڵ و خزمەتی مامۆستایانی ئایینی و چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی مزگەوت و ئاستی گوتاری ئایینی لەپێناو سەقامگیری کۆمەڵایەتی گفتوگۆی لەبارەوە کراو، تەئکید لە هەماهەنگی و خزمەتی پتری زانایانی ئایینی کرایەوە.