لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سمینارێک بەناونیشانی (خوێندنەوەیەک بۆ کۆمپانیاکانی هۆڵدینگ لە ڕوانگەیەکی فیقهی) سازدەکات

ئەمڕۆچوارشەمە  ٦ - ۹ - ۲۰۲۳ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەبەژداری کاگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سۆران و دیانا و ڕواندوزی یەکێتی زانایان وبەڕێز ( دکتۆر پشتیوان سرێشمەی ) بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و ( مامۆستا ابراهیم دەروێش) تێبینەری ئەوقافی ڕواندزو مامۆستایانی ئاینی سۆران و دەوروبەر دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازکرد. بابەتی ئەم جارە بەناونیشانی:


 ((خوێندنەوەیەک بۆ کۆمپانیاکانی هۆڵدینگ لە ڕوانگەیەکی فیقهی)) کەلەلایەن بەڕێز (د. بهاءالدین ملا احمد خۆشکانی) مامۆستا لە زانکۆی سۆران و پێش نوێژو ووتاخوێنی مزگەوتی گەورەی بازار لەسۆران پێش کەش کرا.