لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات


ڕۆژی پێنج شەممە 2023/9/7 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.



لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە ( رێگاکانی هەستانەوەو وشیاربونەوەی ئوممەی ئیسلامی بەڕابەرایەتی زانایانی وشیارو بەئاگا، لەڕۆژگارێکی وەکو ئیمڕۆی پڕاو پڕ لەهۆکارەکانی ڕیزپەڕی و ،لادانی سلوکی و ،گەڕانەوە بەرەو ساخی سەردەمی نەفامی لەهەمو ڕوەکان.) کرا.

پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەڕێز مامۆستا مەلا ( تحسین واحد) بەرپرسی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان

بەناونیشانی ( وسائل النهوض و التوعوية للأمة الإسلامية برئاسة العلماء ) بەرێوە چوو.

خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات



ملا زهرالدین خیلانی کارگێر لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی راگەیاندنی لقی شەقڵاوە.