مامۆستا مەلا حميد غەفور کەرکوکی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئێوارەی 9ی9ی2023 زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری کەرکوک مامۆستا مەلا حميد غەفور کەرکوکی كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا حميد غەفور کەرکوکی


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری کەرکوک (مامۆستا مەلا حميد غەفور کەرکوکی)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.


مامۆستا کەسێکی هەڵکەوتوو لە بنەماڵەیەکی دیارو دیندارو نیشتمانپەروەر بووەو خزمەتێکی گەورەی لەبواری ئایینی و نەتەوەیی پێشکەش کردووە، لەهەمان کات لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان کەسێکی دیارو مامۆستایەکی دڵسۆز بوو، ئەندامی پێشتوتری ئەنجومەنی باڵای فەتوا و لێژنەی فەتوای کەرکوک بووەو هەمیشە پاڵپشت و جێی متمانە بوو.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی کەرکوکی یەکێتی زانایان و تەواوی خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


10-9-2023