لقی شارەزووری یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەکدا پاڵپشتی خۆی بۆ پرۆژەی بە فەرمی ناساندنی مەزهەبی ئیمامی شافیعی دووپات دەکاتەوە

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٩/٩ لەبارەگای لقی شارەزووری یەکیتی زانایانی ئاینی بەئامادەبونی بەڕێزمامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لق و مامۆستا صلاح الدین جێگری بەرپرسی لق و مامۆستا طاهیر و مامۆستا عبدالرحیم و مامۆستا فهمی و مامۆستا سەردارو مامۆستافارس کارگێڕانی لق و بەڕێزان مامۆستا ملاغریب بەرپرسی ناوچەی پێنجوێنێ یەکیتی زانایانی ئاینی و مامۆستا علی خالد بەرپرسی ناوچەی سیدصادق و مامۆستا دارا  بەرپرسی ناوجچەی عەربەت و مامۆستا فریاد بەرپرسی ناوجەی مەولانا خالد لەقەزای شارەزوور کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا


لەکۆبونەکەوکەدا جەخت لەسەر پابەندبوون بە  مەزهەبی ئیمامی شافیعی ڕەحمەتی خودای لەسەربێ وەک و مەزهەبێکی فەرمی لەهەرێمی کوردستاندا کەلەدێر زەمانەوە گرنکی پێ دراوە.


پاشان جەخت لەسەر بەبەرزڕاگرتنی یادی پڕشکۆی دامەزراندنی یەکیتی زانایانی ئاینی کوردستان  باسی لێوە کرا.