رۆژی هەینی 2023.9.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری شاندێک بۆ نوێژی هەینی و دیداری لەگەڵ بەشێکی زۆری ڕەوەندی کوردی، سەردانی سەنتەری سەڵاحەدینی کرد، کە ناوەندێکی ئاینی کەلتوورییە و لە ڕۆژانی هەینی بەشێکی زۆری ڕەوەندی کوردی لە مزگەوتی ئەو سەنتەرەدا بۆ ئەنجامدنی نوێژی هەینی کۆدەبنەوە.
لە سەردانەکەیدا، دانیشتوانی کوردی شاری ناشڤیڵ و موسڵمانان داوایان لە پارێزگاری هەولێر کرد، کە ڕێگە بدرێت بە بڵنگۆ لە مزگەوتی سەنتەری سەڵاحەدین بانگی نوێژەکان بدرێت، دوای ئاڕاستەکردنی داواکارییەکەی دانیشتوانی کوردی شاری ناشڤیڵ لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە بۆ بەرپرسانی ئەو شارە، مایەری شاری ناشڤیڵ و سەرۆکی شارەوانی شارەکە ڕاستەوخۆ ڕەزامەندیدا و بۆ یەکەمینجار لەو شارەدا ڕێگە درا بە بڵندگۆ بانگدان بدرێت و لەمەودوا موسڵمانان دەتوانن لە رۆژانی هەینی و ڕۆژانی تردا لەوسەنتەرە بە بڵندگۆ بانگ بدەن. جێگەی باسە، پێشتر تەنها لەنێو سەنتەرەکە بانگی نوێژەکان دەدرا. |