هه‌ڵبه‌ته مێژوو زانستێكی گه‌وره‌و به كه‌ڵكه به‌ڵكو زانستی زانسته‌كانه هیچ زانیاریكی گرنگ نیه مێژووی تایبه‌تی خۆی نه‌بێت.یه‌كێك له قۆناغه گرنگه‌كانی مێژووی كوردیش چاخی میرو و میرنشینه كورده‌كانه له هه‌موویان گرنگتر میر نشینی سۆرانه كه له سه‌ده‌ی دووانزه یان پانزه‌ی زاینی ده‌ركه‌وتون دامه‌زرێنه‌ری میر نشینی سۆران.كه‌سێك بووه به‌ناوی(عیسای كۆلۆس)دواین كه‌سیش له‌و میرنشینه‌دا (میر محه‌مه‌د مسته‌فا به‌گ)بووه به كه ناسراوه به(پاشای گه‌وره یان كۆره)كه له ساڵی(1813ز)كرا به میری سۆران هه‌ر كه ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست گۆڕانكاری زۆری كرد هه‌نگاوی خێرای ده‌نا ترسی له ئه‌نجام و پاشه‌رۆژی نه‌بوو چی بیویستبایه ده‌یكرد به‌رێوه‌به‌رانی ناو رواندزی گۆری،هه‌موو ده‌ره‌به‌گ و سه‌رۆك هۆزو خێڵه‌كانی كۆكرده‌وه و یه‌كی خستن،په‌یكه‌ری نوێی له‌سه‌ر دامه‌زراندن،سه‌ربازه‌كانی كۆكرده‌وه جارێكی تر رێكی خسته‌وه،یه‌كه‌م لێدانی له مامه‌كانی بوو له سالی(1815)ز هه‌ودیانی گرت(ته‌مه‌رخانی)مامی كوشت.
پاشان رووی كرده(یه‌حیا به‌گ)ی مامی ئه‌ویشی كوشت،(میرزا محه‌مه‌دی)ی كرده سه‌رۆكی نوسه‌ران و قه‌ڵاو سه‌نگه‌ری به‌هێزی به‌ده‌وری رواندز لێدا،(ره‌سول به‌گ)ی برای كرده سه‌رپه‌رشتی گشتی جه‌نگ و(ئه‌حمه‌د به‌گ)ی برای كرده فه‌رمان ڕه‌وای سوپا و(وه‌ستا ره‌جه‌ب)ی كرده به‌رێوه‌به‌ری تۆپ و جبه‌خانه‌و(وه‌ستا برایمی ماویلی)كرده سه‌رۆكی وه‌ستاكانی دروست كردنی قه‌ڵاو شوره وسه‌نگه‌ر و رێگاوبان،(مسته‌فا ئاغا)سه‌رۆكی بازرگانان بوو ده‌سته‌یه‌كی شه‌ش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌ر دارانی دامه‌زراند خۆی سه‌رۆكی بوو، كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌بوو له گرفتی خه‌لكی دهكۆلیهوه(ئه‌نجومه‌نی زانایان)و (ئه‌نجومه‌نی حهكیمان)ی دامه‌زراند بۆ دارشتنه‌وه‌ی یاسا.
ئه‌م كارانه‌ی بوونه جێی سه‌رنجی شاره‌زایانی ئه‌وروپی وعوسمانی و ئێرانی چاویان تێبری بوو حه‌وت جۆره(سكهوپارهی)به‌ناوی خۆیه‌وه لێده‌دا وه له وتاری هه‌ینی وه‌ك سه‌رۆكێكی سه‌ربه‌خۆ ناو ده‌برا.
سوپایه‌كی مۆدێرن وه پڕ چه‌كی هه‌بوو له هێزی میرنشینێك نه‌ده‌چوو وه‌ك بڵێی نیازی گه‌وره‌تری پێ هه‌بێ...ته‌نها هێزی تایبه‌تی پاراستنی خۆی(3000)سێ هه‌زار چه‌كدار بوو جگه له سوپایه‌كی(50000)په‌نجا هه‌زار كه‌سی.
په‌لاماری دێی برادۆستی دا‌و خه‌ڵكێكی زۆری كوشت(قه‌ڵای ئهلۆس)ی گرت پاشان (مه‌رگه‌وه‌ڕ وشنۆی) گرتن دراوسێكانی ترسان،به‌جۆرێك هه‌ریر وخۆشناوهتی به‌بێ شهر خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه پاشان ناوچه‌ی(زێبار) و(هه‌ولێری)گرت هه‌روا ده‌شته‌كانی (ئاڵتون كۆپری)ده‌ست به‌سه‌ردا گرت په‌لاماری هۆزه‌كانی(جه‌باری) و(تائی)دا‌و شێخهكهیانی گرت،ئیتر به‌و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك به‌دوای یه‌كانه‌ی زیاتر له‌خۆبایی بوو چاوی له فراوانی زیاتر بوو به‌تایبه‌تی میرنشینی ده‌وڵه‌مه‌ندی(بۆتان،بادینان،هه‌كاری،یه‌زیدیان) كه هه‌ر چواریان میرو میرنشینی كورد بوون،ئه‌و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیان هێنێته ناو هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی خۆی دژی عوسمانیه‌كان به‌كاریان بێنێت كه‌چی ده‌یویست به‌هه‌ر شێوازێك بێت ده‌بێ بیان گاتێ وه بیان روخێنێ به‌م شێوه‌یه سنووری حوكم وده‌سه‌ڵاتی خۆی فراوان كرد،تا له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه گه‌یشته كۆیه و رانیه،له باكوره‌وه گه‌یشته ئامێدی و زاخۆ وهه‌موو بادینانی گرته‌وه،له‌ڕۆژئاواوه تا ده‌وروبه‌ری موصل وسنجار چوو.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌می(1835ز) په‌لاماری ناوچه‌ی(ورمێ) و(10)ده گوندی(سۆڵدز)ی ئێرانی دا‌و به‌مه‌ش دوژمنێكی تری بۆ خۆی زیاد كرد ئیتر ئه‌م په‌لهاویشتنه‌ی به‌هه‌ر چوار لادا ترسی له دڵی عوسمانیه‌كان وته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانیش دروست كرد هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له ته‌موزی(1836ز) عوسمانیه‌كان به‌یارمه‌تی روسیا وئیِران وهه‌رێمی به‌غدا وموصل وبهنهخشهی به‌ریتانیا به یارمه‌تی سه‌دان چه‌كداری كوردی سۆران كه له ده‌ستی میر محه‌مه‌د هه‌ڵهاتبون له‌گه‌ڵ سوپای عوسمانی گه‌رابونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كداری چه‌ند میرنشینێكی كوردی تردا به نه‌خشه‌ی سه‌ربازی هپسپۆڕانی به‌ریتانیا اهههموو لایه‌كه‌وه هێرشیان هێنایه سه‌ر میرنشینه هێزه‌كانی(پاشای گه‌وره)له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه پاشه‌كشه‌یان كرد ته‌نانه‌ت خه‌لیفان و سۆران وههودیان چوار ده‌وری رواندز كه‌وته كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی ره‌شید پاشا وعه‌لی ره‌زا وهێزه‌كانی ئێرانی به سه‌رۆكایه‌تی میر(نیزام)به‌م شێوه‌یه ئابلۆقه‌یه‌كی توندی رواندزیان دا وهه‌موو ڕێگاكانی یارمه‌تی وئازوقه وچه‌كی لێگیران.
ئینجا میر(محه‌مه‌د)ئه‌م هه‌موو نه‌خشه‌و هاوكێشه لێكدراوانهی بیست ئه‌و هیچ پێشینه‌یه‌كی بۆ ڕۆژێكی وا دانه‌نابوو. ڕه‌نگه تا ئه‌و كاته نه‌یزانی بێت چی چاندووه چی ده‌دورێته‌وه...؟
لێره‌دا(پاشای گه‌وره)بۆی روون بوه‌وه كه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بكات سۆران به میرو گه‌داوه تیا ده‌چێت بۆیه به ناچاری ده‌رگای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سوپای عوسمانی كرده‌وه له‌م كاته‌ش نامه‌یه‌كی له(ره‌شید پاشا)بۆ هات كه تیایا هاتبوو:من وا ده‌بینم شه‌ڕ نه‌كه‌ی ئه‌گینا تووشی زه‌ره‌ر وزیانی زۆر ئه‌بی به‌ڵێنت پێ ئه‌ده‌م ئه‌گه‌ر خۆ به‌ده‌سته‌وه بده‌ی وا ئه‌كه‌م بابی عالی(ئه‌سته‌مبوڵ)بت بوورێ وعهفوت بكا و بشت كاته‌وه به میری سۆران و به خه‌ڵات ونیشانه‌ی میری سۆرانه‌وه بگه‌ڕێیه‌وه سۆران.
(میر محه‌مه‌د)یش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاری تری نه‌بوو ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ی هه‌ڵاتنیشی لێ گیرابوو بۆیه ئه‌م نامه‌یه‌ی(ره‌شید پاشای)په‌سه‌ند كرد ئینجا(ئه‌حمه‌د به‌گی)برای كرده جێ نشینی خۆی بۆ خۆشی له‌گه‌ڵ(مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی)چوونه(هاودیـان)له‌گه‌ڵ (ره‌شید پاشا)زۆر رێزی لێنان به‌لێنی پێدان كه(سوڵتان مه‌حمود)هیچی لێنه‌كات، دواتر ناردیـه(ئه‌سته‌مبوڵ)سوڵتان(مه‌حمود)عه‌فوی كرد وگه‌ڕایه‌وه بۆ سۆران...
به‌ڵام له به‌د به‌ختی كورد له‌و كاته‌وه(ره‌شید پاشا)به مردنێكی كت وپڕ مرد (عه‌لی ره‌زا)كه والی به‌غدا بوو ده‌ستبه‌جێ بۆ سولتانی نوێ ئه‌گه‌ر(محه‌مه‌د پاشا)بگه‌رێته‌وه سۆران بار‌و و دۆخ تێك ده‌چێ له‌سه‌ر ئه‌وه سوڵتان یه‌كسه‌ر تهتهرێكی نارد له‌گه‌ڵ فه‌رمانی كوشتنی(محه‌مه‌د پاشا)ئیتر له سیواس له‌لایه‌ن والی سیواسه‌وه له سێداره درا.......
ئیتر به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌ته توند وتیژه و رووداوه‌كان وفاكته‌ره ناوخۆی ودهرهكیهكان میرنشینی پاشای گه‌وره هه‌ره‌سی هێنا،به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك له نووسه‌ران ومێژوو نووسان بێ‌ئاگا له رووداو و فاكته‌ره‌كانی سه‌رده‌مه‌كه هه‌موو هۆیه‌كانی رووخانی ئه‌و میرنشینه‌یان وه‌لا ناوه وتاكه هۆیه‌ك كه زه‌قی بكه‌نه‌وه و هاشو وهۆشی پێوه بكه‌ن وبوبێته بنیشته خۆشه‌ی سه‌رزاریان ڕۆلی(مه‌لای خه‌تێیه)كه گوایه به فتوای ئه‌و مه‌لایه ئه‌و میرنشینه به‌هێزه فه‌وتاوه.دراوه‌ته ده‌ست ده‌وڵه‌تی عوسمانی..زۆر سه‌یره نووسه‌رانی مێژووی كورد ئه‌و هه‌موو نه‌خشه و هێزوو تۆپ وجبه‌خانه‌ی له‌بیر بكه‌ن وتاوانهكه بده‌نه پاڵ(مه‌لای خه‌تێ)كه تا ئه‌و كات هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌و میرنشینه‌دا نه‌بووه دیاره تاوان بار كردنی(مه‌لای خه‌تێ)له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا به نیاز ومه‌به‌ستی ناشیرن كردنی مه‌لا وئیسلامه ئه‌گه‌ر نا هۆكاری روخانی میرنشینی سۆران دیار و رۆنن نه‌ك به فتوای مه‌لایه‌كی وه‌ك(مه‌لای خه‌تێ)ئه‌گه‌ر گریمان مه‌لا فتواشی دابێ،ئه‌وه له‌سه‌ر داوای (پاشای گه‌وره)بووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تا خه‌ڵك له ناوچوون بپارێزی،چونكه ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان كردبا رواندز به میروو سوپا‌و خه‌ڵكه‌كه‌وه هه‌موویان تیا ئه‌چوون ئه‌گه‌ر به فرمانی میر نه‌بوایه(مه‌لای خه‌تێ)چۆن توانی فتوای وه‌ها بدات له‌بن لووتی میریش دانیشێ و میریش هیچی پێ نه‌ڵێ باشه میر ئه‌و میره بوو مامه‌كانی خۆی كوشت ئه‌ی چۆن ئه‌و مه‌لایه‌ی نه‌كوشت كه حكومه‌تی لێ بروخێنێ پاشان ئه‌گه‌ر مه‌لا ئه‌و شه‌ڕه‌ی به حه‌رام زانی بێت كه گوایه شه‌ڕی موسوڵمانانه ئه‌دی بۆ هه‌تا پاشا له ساڵی(1826ز)تا (1834ز)له داگیر كردنی ده‌ڤه‌رو ناوچه كوردیه‌كاندا بوو ته‌نانه‌ت گه‌یشته(ماردین)له دیوی توركیا به‌ڵام مه‌لا لێی حه‌رام نه‌كردن،ئه‌دی ده‌بێ له روخانی میرنشینی (بابان وبۆتان وبادینان وشه‌مزینان)چ مه‌لایه‌ك فتوای دابێ پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌م فتوایه ڕاسته بۆ تا ئێستا له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوو به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئیمپراتۆری عوسمانی وولاتانی ئێران وبه‌ریتانیا ئه‌م فتوایه نه‌دۆزرایه‌وه.
خۆ ئێستا هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كراونه‌ته كتێب وله بازاردا هه‌ن، ته‌نها له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی كوردی به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك باس له‌م فتوایه ده‌كه‌ن كه پێش ئه‌وان كه‌س باسی نه‌كردووه.
كه‌واته ئه‌م باسه دروست كراوه بۆ نیاز ومه‌به‌ستی تایبه‌تی كه ئه‌ویش ناشیرن كردنی سیمای مه‌لا وتاوانبار كردنی ئیسلامه وبوختانێكه ئه‌ی ده‌نه پاڵ(مه‌لای خه‌تێ). هیچ راستییه‌كی تێدا نیه،چونكه(میر محه‌مه‌د)له بڕیاری سیاسی وئیداری وسه‌ربازی دا ته‌نها پشتی به عه‌قلیه‌تی عهسكهرو تاریهتی خۆی به‌ستیوه،هه‌رگیز پرسی به مه‌لا و ته‌نانه‌ت مامه‌كان وبراكان و سه‌ركرده‌كانیش نه‌كردووه... هه‌تا له بریارێكی وا چاره‌نووس ساز گوی بۆ مه‌لای خه‌تێ شل بكات. |