سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندێکی یاوەری سەردانی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی کوردستان دەکات

 


ئەمرۆ 14ی9ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان د.حسن موفتی و د. حسن خۆشناو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و مامۆستا سید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێر و مامۆستا سید موئەیەد کارگێری لق، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان کردو لە لایەن بەرێز شێخ نیاز نەقشبەندی بەرێوەبەری گشتی بە گەرمیەوە پێشوازی کران.


لە دانیشتنێکدا هەردوولا باسیان لە رەوشی ئایینی و کاروباری حەج و عومرەو بابەت و پرسە پەیوەستەکان کردو ئاماژەش بەوە کرا هەوڵبدرێ لەمەودوا کارئاسانی پترو خزمەتی شایستەتر پێشکەش بە عومرەکاران بکرێت و بەسوود وەرگرتن لە ئەزمونی ساڵی رابردوو بۆ ساڵی ئاییندە پرۆسەی حەج رێکتر لەخزمەتی حاجیان بەرێوە بچێت.