دهۆک: وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ بەڕێوەبەری ئەوقاف و بەرپرسی لقەکانی زانایان کۆدەبنەوە

ئەمرۆ 17ی9ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە سنوری پارێزگای دهوک لەگەڵ بەرێوەبەری ئەوقافی قەزاکان و بەرپرسی لقەکانی یەکێتی زانایان کۆبوونەوە.


ئامانج لەم کۆبوونەوە تاوتوێ کردنی رەوشی ئایینی و گرنگیدان  بەبوارەکانی خوێندنی ئایینی و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان، و کاری پێکەوەیی و بەرەو پێشبردنی بنەماکانی یەکتر قەبوولکردن و بەدواداچوون بۆ کێشەو ئاریشەکانی بەردەم پرۆسەی ئیدارەدانی ئایینی بوو.


شایەنی باسە لەم دانیشتنە بە تێرو تەسەلی گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئایینی و خوێندنی ئیسلامی کراو بەشداربووانیش راو سەرنجی خۆیان لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوە خستە ڕوو.