لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان لە کۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

 


ڕۆژی پێنج شەممە ۱٤/۹/۲۰۲۳ لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا بەسەرپەرشتی لێپرسراوی لق و پئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان و ئەندامانی لیژنەی فەتوای لق و لەکۆبونەوەکەشدا وێڕای دەستپێک بەخوێندنی قورئانی پیرۆز و پاڕانەوە ، بەڕێز لێپرسراوی لق مامۆستا شێخ وەهاب بەرزنجی سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان و فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوای گەیاندە ئامادەبووان و گفتوگۆی پێویست لەبارەی ئەو خاڵانەوەکرا.


هەروەها چەند مامۆستایەکی ستافی لق دیداری ڤیدیۆییان بۆ پەیجەکانی یەکێتی زانایان ئەنجامدا سەبارەت بەگرنگی مەزهەبی ئیمامی شافیعی و پابەندبوونی موسڵمانانی کورد بەو پەیڕەوە پڕ بەرەکەتەوە لە ئێستاو لە ڕابردوودا .


لەتەوەرێکی تردا هەردوو  یادی دامەزراندنی یەکێتی زانایان و یادی مەولودی پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) تاوتوێکران و بڕیاردرا لقی چەمچەماڵ گرنگی تەواو بەو بۆنە پیرۆز و ڕەسەنە شەرعی و کوردیانە بدات.