باسرمە: لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان بەشداری لە رێورەسمی بەخشینی خەڵاتی لەبەركردنی 50 فەرموودەدا دەكات

دوێنێ‌ یەکشەممە 2023/9/17 بەرێزان مامۆستا مەلا تەحسین خۆشناو بەرپرسی لقی شەقلاوەی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا سلێمان گەرەوەیی بەشداریانکرد لە مەراسیمێکی خنجیلانەی بەخشینی خەڵات، بەبۆنەی لەبەركردنی 50 فەرموودە، كە لە لە حوجرەو مزگەوتی نور لە ناحیەی باسرمە بەڕێوەچوو.
ئەمەو لە رێوڕەسمەكەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی ئاینی و بەرپرسانی حیزبی و حکومی باسرمە ئامادەببون و تیایدا خەڵات بەسەر ئەو کور و کچانەدا دابەشکرا، کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەست هێنا لە خولی لەبەرکردنی 50 فەرمودەی پێغەمبەرمان -درودی خوای لەسەربێت-
شایەنی باسە؛ ئەم خولە بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلا زهرالدین خیلانی و مامۆستا محمد کمال و بەهاوکارییەکی باشی ماددی مامۆستا رێباز خەیلانی بەرێوە چوو، تیایدا ٢٥ بەژداربوو خەڵاتیان بەسەر دابەشکرا، كە خەڵاتەکان بریتی بوون لە:
1- عومرە
4- موبایلی زیرەک
6- کاتژمێری دەست
20- قەلەم قورئان
12- جل و بەرگی نوێژ بۆ ئافرەتان
25- کتێبی ئاینی دەربارەی سونەتەکانی پێغەمبەرمان –صلی الله علیە وسلم-


راگەیاندنی لق