پەیامی سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان


..

لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندی و گشت مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

ئومێدەوارم یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، بەردەوام بێت لە ئەرکی پیرۆزی خۆی لە پەرەپێدانی کولتووری میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان .



مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/9/21