زۆرن ئه‌و شتانه‌ی له‌كۆمه‌لگه‌ی كورده‌واریدا هه‌ن به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ دروست كردنی چه‌ندین كێشه‌و گرفتی ئاینی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و ئابووری به‌ڵام وه‌ك پێویست خه‌ڵكی زانیاریان له‌باره‌وه نیه، وه‌لێی بێ‌ئاگان یه‌كێك له‌م گرفته به‌رچاوانه كهبهدی ده‌كرێت بابه‌تی (التبنّی) یه ته‌به‌نی واته سه‌رپه‌رشتی كردنی مندالێك له‌ته‌مه‌نی مندالیه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كهبیكاته مندالی خۆی‌و هه‌موو خهرجییو ژیانی پێداویستیه‌كانی له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه وه‌ك منداله‌كانی بۆ جێ به‌جێ بكرێت.
مێژووی ئه‌م داب‌و نه‌ریته ئه‌گه‌رێته‌وه بۆسه‌ر ده‌می پێش ئیسلام، به شێوه‌یه‌ك كه عه‌ره‌به‌كان منداڵی یه‌كتریان ئه‌كرد به منداڵی خۆیان‌و ئه‌یان گووت به‌منداڵه‌كه تۆ كوڕی منی میرات له من ئهگریتو منیش میرات له‌تۆ ده‌گرم. به‌م قسانه منداڵه‌كه ئه‌بوو به كوڕی‌و ته‌واوی ئه‌م یاسایانه‌ی به‌سه‌ردا جێ به‌جێ ئه‌كران، كه بۆ كوڕی راسته‌قینه‌ی خۆی هه‌یه‌تی وه‌ك میرات گرتن‌و نیكاحو تهلاقو حهلاڵیو حه‌رامی ئافره‌ته‌كان لێی هتد..
ئه‌مه به‌كورتی بابه‌تی ته‌به‌نی پێش ئیسلام به‌ڵام ئه گه‌ر بێینه سه‌ر دوای ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌بینین پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ر بێت پێش هاتنی نیگا (الوحی) یه‌كێك لهمندالهكان به‌ناوی (زه‌یدی كوری حارسه) ده‌كاته كوڕی خۆی ئه‌مه‌ش نه‌ك بلێی پێغه‌مبه‌ری خودا كاری گه‌ری سه‌رده‌می جاهیلی له‌سه‌ر بووه به‌ڵكوو له‌به‌ر چه‌ندین هۆكارو چه‌ندین حیكمه‌ت كه باسی ئه‌كه‌ین پێغه‌مبه‌ری خودا وای كردووه. كه روداوه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه
هۆزه عه‌ره‌به‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵه خاڵه‌كانی ( زه‌ید ) كه ئه‌ویش له وێیه وه ته‌واوی موڵكوو سهروهتهكهیانو جاریهكانیان ئه‌به‌ن، وه‌ك نه‌ریتێكی سه‌رده‌می نه‌فامی زه‌یدیش یه‌كێك ده‌بێت له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م هۆزه ئه‌ی به‌ن له‌گه‌ڵ خۆیاندا‌و له شاری مه‌ككه ئه‌ی فرۆشن، كڕیارهكهی زه‌ید (خاتوو خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلید) ده‌بێت، كاتێك كه ده‌بێته هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) حه‌زره‌ت زۆر به زهكاوهتو لێهاتوویی زه‌ید سه‌رسام ده‌بێت، خاتوو خه‌دیجه‌ش زه‌ید پێشكه‌شی پێغه‌مبه‌ر (د. خ) دهكاتو لای ئه‌و ده‌مێنێته‌وه‌و كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێ ده‌كات له‌و لاشه‌وه باوكی زه‌ید (حاریسه‌ی كوڕی شوره‌حبیل) دوای ون بونی كوڕه‌كه‌ی به‌شه‌وو به رۆژ بۆی ئه‌گریاو شیعری به‌سه‌ردا هه‌ڵده‌ڵێت كه پێشه‌وا (قورگبی) له قه‌سیده‌یه‌كی درێژدا یه‌كیك له شیعره‌كانی ده‌هێنێت كه ده‌ڵێت .
(بكيت على زيد ولم ادرى ما فعل = أخى يرجنى ام اتى دونة الاجل
تذكر نية الشمس عند طلوعها = وتعرض ذكراه اذغربها أقل )
دوای ئه‌وه (حاریسه) هه‌واڵی پێگه‌یشت كه كوڕه‌كه‌ی لای محمد (د . خ) له شاری مه‌ككه ئه‌ویش چوو بۆ لای‌و پێی گووت ئه‌ی موحومود (د . خ) ئێوه نیشته‌جێی ماڵی خوای گه‌وره‌ن. وه به‌نده‌و دیله‌كان ئازاد ئه‌كه‌ن، خواردن‌و یارمه‌تی گیراوه‌كان ئه‌ده‌ن، ئێستاش كوڕی من لای تۆیه متمانه‌م به‌سه‌ر دابكهو چاكه‌م له‌گه‌ڵدا بكه به ئازاد كردنی تۆ ئه‌وه‌ی حه‌زبكه‌ی لهسهروهتو سامان پێت ده‌ده‌ین، پێغه‌مبه‌ری خواش فه‌رمووی من ئه‌م كاره ئه‌ده‌مه ده‌س خۆی با به ئاره‌زووی خۆی بێت لای ئێمه ئه‌مێنێته‌وه یان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا دێته‌وه گوتیان خوا پاداشتت بداته‌وه‌و زۆر باشه،
پێغه‌مبه‌ری خوا (د. خ) بانگی زه‌یدی كردوپێی فه‌رموو ئه‌وانه ئه‌ناسیت؟ وتی بهڵێَ ئه‌وه باوكمه ئه‌وه‌ی تریش ماممه . ئینجا پێی فه‌رموو: زه‌ید ئه‌وه باوكته ئه‌وه‌ش ماممته منیش ئه‌ناسیت ئێستا به ئاره‌زووی خۆت بكه لای من ئه‌مێنیته‌وه یا له گه‌ڵ ئه‌واندا ئه‌گه‌ڕێیته‌وه؟ زه‌ید گووتی: به‌ڕاستی چاكه‌و پیاوهتیهكی وام له‌م پیاوه بینیووه قه‌ت ناتوانم لێی جیا ببمه‌وه تا ئه‌ویش هه‌بێت كه‌سی تر له‌و به باشتر نازانم‌و هه‌ر لای ئه‌ویش ئه‌مێنمه‌وه.
له‌و كاته‌دا باوكی‌و مامی پێیان گووت: هاوار بۆ تۆ ئایا به‌ندایه‌تیت پێ باشتره له ئازادی ئه‌ویان هه‌ڵ ئه‌بژێریت؟ گووتی به‌ڵێ له‌م كاته‌دا پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) چووه لای خه‌ڵكه‌كه‌و فه‌رمووی ( اشهدوا ان زیدا ابنی . أربّه ویربّنی ) واته شاهید بن كه زه‌ید كوڕی منه‌و میراتی لێ ئهگرمو ئه‌ویش میرات له‌من ئه‌گرێت. به‌م قسانه باوكی‌و مامی زۆر دڵیان خۆش بوو كه كوڕه‌كه‌یان خزمه‌تی ئه‌كرێت.
له به‌ر ئه‌وه له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا هه‌ر بانگیان ئه‌كرد ( زه‌یدی كوڕی موحه‌مه‌د ) تا ئایه‌تی قورئان دابه‌زی كه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموی
( ادعوهم لأبائهم هو أقسط عندالله ) ئینجا بانگ كرا زه‌یدی كوری حاریسه، وه هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ئایه‌تی
( ماكان محمد ابا احد من رجالكم ولكن رسول الله و خاتم النبين ) ی دابه‌زاند الاحزاب 40 واته محمد باوكی هیچ كه‌س له پیاوانتان نیه، به‌ڵكوو پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه. هه‌میشه به‌رده‌وامیش خوا به هه‌موو شتێك زانایه.
ئا به‌م شێوه‌یه حوكمی ته‌به‌نی هه‌ڵوه‌شایه‌وه به‌ڵام شتێكی تر هه‌یه كه له قورئانی پیرۆزدا باس كراوه ئه‌ویش بانگ كردنی منداڵه یا هه‌ر كه‌سێك به ناوی برام یا باوكم یا خوشكم بۆ ئه‌مانه مادامه ئه‌چێته بواری خوشهویستیو سۆز‌و به‌زه‌ییه‌وه هیچ گوناحێكی تێدا نیه، وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووی
( وليس عليكم جناح فيما أخطئتم بة ولكن ما تعمدت قلوبكم وكان الله غفورا رحيم ) الاحزاب 1 – 5 واته خوای گه‌وره به گوناه له‌سه‌ر تان نانووسێت ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه قسه‌یه‌كی وا به‌رامبه‌ر به یه‌كتر بڵێن ئه‌وه‌ی كه تاوانه بریتیه له‌وه‌ی كه له دڵه‌وه كارێكی وا، واته ته‌به‌نی ئه‌نجام بدهنو
نیه‌تێكی ناپاك هه‌بێت بۆ سوكایه‌تی پێكردنیان، ئه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ره هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خودا لێبورده‌و میهره‌بانه.
ئه‌مه به كورتی مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌به‌نی بوو پێش ئیسلام‌و تا هاتنی ئیسلامیش، ئه‌گه‌ر زیاتر نزیك ببینه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان به‌زۆر هۆكار ئه‌بنین، بابه‌تی ته‌به‌نی بوونی هه‌یه كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی سه‌یر ئه‌كه‌ین زۆر جار له كۆڵانه‌كان له به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وته‌كان منداڵی ساوا فڕێ دهدرێتو كه‌سێك بۆ خۆی ئه‌یباته‌وه‌و ئه‌یكات به منداڵی خۆی، یان دوو هاوسه‌ری واهه‌ن كه منداڵیان نابێت بۆ سێبوری خۆیان منداڵێكی خزمێكی خۆیان لای خۆیان به‌خێوی ئه‌كه‌ن لێره‌دا گرفته‌كه دروست ده‌بێت،چونكه ته‌نها به‌وه‌ی كه ئه‌م منداڵه لای ئه‌م ئافرهتو پیاوه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته منداڵی ئه‌وان واته هه‌موو یاسا شه‌رعیه‌كانی منداڵێكی بێگانه‌ی له‌سه‌ر جێ به جێ ده‌كرێت چ له رووی میرات و حهڵالیو حه‌رامی ئه‌م ئافرهتو پیاوه بۆ منداله‌كه چونكه ئه‌م منداڵه له‌كاتێك كه گه‌وره بوو نابێت به ته‌نها له‌گه‌ڵ كچه‌كانی ئه‌م ماڵه بێت ئه‌گه‌ر كوڕ بێت وه ئه‌گه‌ر كچیش بێت به هه‌مان شێوه وه‌ك كه‌سێكی بێگانه ناكرێت كه‌س بڵێ ئه‌م منداڵه چ كوڕ بێت یا كچ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له منداڵیه‌وه به خێوم كردووه. ئه‌بێته كوڕ یا كچی من له‌هه‌مان كاتدا زۆر جار ئه‌م كوڕه ئه‌بێته مایه‌ی گرفتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌و ته‌نانه‌ت وه‌ك سته‌مێكی گه‌وره له منداڵه راسته‌قینه‌كانی ئه‌م دوو هاوسه‌ره كه ئه‌گه‌ر ئه‌م منداڵه دۆزراوه‌یه كوڕ بێت میراته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی ئه‌م ئافرهتهوپیاوه به‌ش ئه‌كات. وه ئه‌گه‌ر منداڵه راستهقینهكانیش كچ بن كه‌واته دوو به‌ش میراتیان لێ ئه‌بات بێ ئه‌وه‌ی كه مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت.
بۆ چارسه‌ری ئه‌م گرفته گه‌وره‌یه چه‌ند رێگه چاریهك هه‌یه یه‌كێك له‌وانه له كاتی منداڵیه‌وه پێش ته‌مه‌نی دووساڵی ئه‌م ئافره‌ته‌ی كه منداڵه‌كه به‌خێو ده‌كات بۆ زیاتر له پێنج جار شیری خۆی پێ بدات. له‌م كاته‌دا ئه‌م منداڵه ئه‌بێته كوڕی شیری ئه‌م ئافرهتو پیاوه‌و ئه‌بێته برا ئه‌گه‌ر كوڕ بێت وهئهبێته خوشك ئه‌گه‌ر كچ بێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ئافرهتو پیاوه‌كه .
چاره‌سه‌ری دووه‌می ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه كوڕه كچێَكی خۆی لێ ماره بكات‌و بیكاته زاوای خۆی وه ئه‌گه‌ر كچیش بێت له كوڕێكی خۆی ماره بكات، واته بیكاته بوكی خۆی به‌م شێوه‌یه گرفته‌كان چارسه‌ر ده‌بن. ماوه‌ته‌وه بڵیێن كه ته‌به‌ننی شتێكی حهرامو قه‌ده‌غه كراوه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام چونكه ناو بردنی منداڵێك به ناوی كه‌سێك جگه له دایك و باوكی خۆی به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت. وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ( د . خ ) ئه‌فه‌رمووێت .
( من ادعی الی غیر ابیه او انتمی الی غیرموالیه لعنه الله ) اخرجه الشیخان
له‌م فه‌رمایشته‌دا به روونی حوكمی ئه‌م حاڵه‌ته دیاری كراوه‌و قه‌ده‌غه كراوه وه‌هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی بدات تاوانبار ئهبێتو به‌ر نه‌فره‌تی خوا‌و فریشته‌و ته‌واوی خه‌ڵكی ئه‌كه‌وێت وه خوای گه‌وره ته‌وبه‌شی به ئاسانی لێ وه‌رناگرێت.
سه‌رچاوه‌كان
1 ) – ته‌فسیری ئاسان بۆ تێگه‌یشتنی قورئان/ برهان محمد امین .
2 ) – روائح البيان فى تفسير ايات الاحكام من القرأن/ محمد على الصابونى . |