بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و بە بۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (1445) نەمام چێندرا

دوێنێ 27ی9ی2023 بە بەشداری بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێشەواى مرۆڤایەتى و فەخری کائینات حەزرەتی محمد (درودى خواى لە سەربێت)، لەپێناو جوانكردن و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی شار، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى ئەندازەى پارکو باخچەکان و بەڕێوەبەرى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە پیاوانى ئاینى و بەرپرسانى حکومى و هاوڵاتییان، ئەندازەی پارک و باخچەکان بەهەهاهەنگی ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگەیی 1445 داریان لە دوورگە ناوەندیی شەقامی جووت سایدى گەڕەکى ڕاستى شارى هەولێر کە بە شەقامى کۆنی (هەولێر - کەرکوک) ناسراوە چاند.


شایەنی  باسە ئەم ژمارەیە لە چاندنی نەمام ئاماژەیەکە بۆ تێپەڕ بوونی 1445 ساڵ بەسەر مێژووی موسڵمانان و ویلادەتی فەخری کائینات حەزرەتی محمد المصطفى- درودی خوای لەسەر بێت.