شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری هەشتەمین دیداری زانایان لە شاری دیاربەکر دەکات

ئەمرۆ 30ی9ی2023 شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کە پێکهاتبوو لە بەرێزان د.ئەنەس محمد شەریف دۆسکی و د.حسن خۆشناو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداریان کرد لە هەشتەمین دیداری زانایان (الملتقی الثامن للعلماء) کە لەلایەن دامەزراوەی یەکێتی زانایان و ناوەندە ئیسلامیەکان (هودا پار)ەوە لە شاری دیاربەکری وڵاتی تورکیا رێکخراوەو بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ناوخۆو دەرەوە بەرێوە چوو.


لەم دیدارە کە زانایانی هەرچوار پارچەی کوردستان و میسڕو سوریاو ئەفغانستان و قەتەرو فەڵەستین و لوبنان و ئوردەن تێیدا بەشدارن و بڕیار وایە چەندین توێژینەوەی زانستی و ئەکادیمی لەسەر بابەت و پرسە هەنووکەیی و ئایینیەکانی پەیوەست بە پاراستنی خێزان و گەنجان و بەها مرۆڤایەتیەکان و پرسە نەتەوەییەکان و پرسی کوردو رۆلی زانایان لە بابەتە کۆمەڵایەتیەکان و هەنگاوەکانی بەرەو پێشچوونی بانگەوازی ئیسلامی پێشکەش بکرێن و گفتوگۆی تێرو تەسەل لەلایەن بەشداربووانەوە لەسەریان بکرێت.