سەرۆکی یەکێتی زانایان؛ هەواڵی تەندروستی شێخ عبدالجبار حەمدی ئەندامی لێژنەی فەتوای زاخۆ دەپرسێت

دوێنێ 7ی10ی2023 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک، بەمەبەستی هەواڵ پرسینی تەندروستی بەرێز شێخ عبدالجبار حەمدی ئەندامی لێژنەی فەتوای لقی زاخۆی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێزیانی لە شاری زاخۆ کرد.


لە سەردانەکە وێڕای هەواڵپرسین بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان هیوای تەندروستیەکی باشی بۆ خواست و ئامادەیی هەر پێویستیەکی دەربڕی و هەر لەم سەردانەش چاوی بە کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە کەوت.


شایەنی باسە مامۆستا شێخ عبدالجبار حەمدی کەسایەتی دیاری زاخۆو جێی رێزی زانایانی ئایینیەو لەناو یەکێتی زانایانی خزمەتێکی زۆری کردووەو خاوەن هەستێکی بەرزی نیشتمانپەروەرییە.