سەرۆکی یەکێتی زانایان رۆژی نیشتمانی بەرەی تورکمان پیرۆز دەکات

دوێنێ 7ی10ی2023 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری مامۆستا مەلا رعد ئۆمەربلی بەرێوەبەری پشکنین و مزگەوتەکان لە وەزارەتی ئەوقاف سەردانی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی کردو بە گەرمیەوە لە لایەن بەرێز ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ستافی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی پێشوازی لێ کرا.


لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانی تورکمانی ئاراستە کردو هیوای خواست یادەکە ببێتە هاندەرێک بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی رەوشی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە هەرێمی کوردستان.