سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە 2023/10/8لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی کۆبونەوەی نێوان بۆردی باڵای وتاری هەینی لەدیوانی وەزارەت و لقی هەولێری یەکێتی زانایان لەسەر بانگهێشتنامەی بەڕێز مامۆستا مەلا رەعد ئۆمەربلی بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف ، لە ژێر چاودێری بەڕێز د.پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف و بەسەرپەرشتی بەڕێز م.فارس جەوهەر ئاژگەیی بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەت بەڕێوەجوو .
ئەمەو لە کۆبونەوەكەدا باس لە چەند تەوەرێکی گرنگی تایبەت بە وتاری هەینی و شێوازی دانان و هەلبژاردنی بابەتەکان کرا .
لەلایەن خۆیەوەە بەڕێز م.فارس وێڕای بەخێرهێنانی میوان و ستافی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەکانی هەولێر و دەوروبەری یەکێتی زانایان ، دەستخۆشی لە پابەندبون و پاڵپشتی بەرپرسی لق و ستاف و تەواوی ئەندامانی سنوری لقە کەمانی کرد و باسی لە ڕۆلی لقی هەولێری یەکێتی زانایان کرد .
دواتر بەڕێز مامۆستا شێخ موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لق سوپاسی وەزارەتی ئەوقافی کرد بۆ بانگهێشتنامەیان و گرنگیدانیان بە لقەکەمان و سوپاسی متمانەی بەڕێزیانی کرد ، دواتر پاڵپشتی لقەکەمانیان بۆ دوپاتکردەوە ، وە باسی لە گرنگی هەبونی ئەم بۆردە کرد کە لە کۆنفراسی وەزارەتی ئەوقاف لە ساڵی ( 2016) بڕیاری لەسەردرا ، هەروەها گوتیشی بە خۆشحالیەوە پاڵپشتی تەواوی ئەم بۆردەین بۆ زیاتر سەرخستنی ئەم پرۆژەگەورەیە ، بۆزیاتر نزیکبونەوەی گوتاری ئایینی مییانڕەو لە هەرێمی کوردستان ،لە کۆتاییشدا هیوای خواست سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پایەبەرزی وتاربێژان پابەندی ناونیشانی پێشنیار کراوی بۆردی وتاری هەینی بن .
ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ( 2023/10/8). |