لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدەكات

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 2023/10/9 لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان، بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا مەلا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستا مەلا صدیق حمە رشید بەرپرسی فەتوای هەڵەبجە و کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان ، دانیشتنی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا .


ئەمەو لە كۆبوونەوەكەدا باس لە کاروچاڵاکی مانگی ڕابردووی لق کراو تیشك خرایە سەرباس و خواسی رۆژ و رۆڵ و هەوڵی بۆ خزمەتی زانایانی شارەكە.


لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، بەشداری و رۆڵگێڕانی سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کە بەگەرموگوڕیەوە یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی محمد المصگفی (ﷺ) بەرز نرخێنرا و باسی لێوەكرا.


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان