ئەندامێکی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری دیدارێکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی یاسایی و رامیاری کۆلێژی یاسای زانکۆی دهۆک و رێکخراوی ستێپ دەکات

 


ئەمرۆ 12ی10ی2023 بەرێز د. ئەنەس ممحمد شریف دۆسکی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی بەشداری دانیشتێکی راوێژکاری سەنتەری لێکۆڵینەوەی یاسایی و رامیاری کۆلێژی یاسای زانکۆی دهۆک و رێکخراوی ستێپ بۆ دیموکراسی و هەڵبژاردن لە شاری دهۆک کرد.


دیدارەکە بەناونیشانی ( ئاریشەو چارەسەری ژ بو ئەنجام دانا هەلبژاردنەکا بەرهەمدارو پاک و بێگەرد) ساز کرابوو، کە تێیدا نوێنەری زۆرێک لە دەزگاو دامەزراوەیی پەیوەست بەشدار بوون و باس لە ئاریشەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو کراو بە وردی شرۆڤەی پرسەکە تیشکی خرایە سەر.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. ئەنەس دۆسکی روانگەو هەڵوێستی یەکێتی زانایان و ئایینی لەو بارەوەخستە ڕوو هیوای خواست کەس و دۆخی هەرێم لەبارو گونجاو بێت و هەموو لایەک هەست بە بەرپرسیارێتی قۆناغەکەو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک لە ئەستۆ بگرن.