مۆبایل هۆكارێكی زۆر گرنگه بۆ كورت كردنه‌وه‌ی رێگا‌و به‌فیڕۆ نه‌دانی كات، له‌سه‌رده‌می رابردوودا ئێمه ئه‌گه‌ر كارێكمان هه‌بوایه له‌نێوان شاری خۆمان‌و شارێكی تریان واته له‌و شوێنه‌ی كه ئێمه لێی نیشته‌جێ بووین له‌گه‌ڵ شوێنێكی تر ئه‌گه‌ر شاره‌كه یان شوێنه‌كه دوور بوایه ئه‌وه ئه‌بوایه رێگایه‌كی زۆرمان بڕیبوایه بۆ جێبه‌جێ كردنی كاره‌كه‌مان، یان گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌مان، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا ئاسان كاری زۆرپهیدا بووه له‌گشت بواره‌كانی ژیانه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و موبایله‌ی كه ئێستا گشت تاكێك له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كاندا به‌كاری دێنێت، بێگومان ئه‌م مۆبایله‌ش چه‌ندان لایه‌نی باش‌و خراپیشی هه‌یه، كه‌واته ئه‌توانرێ كاری باش‌و خراپیشی پێبكرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ رۆشنبیرۆی به‌كارهێنانی له چ ئاستێكدایه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا؟.
بۆیه ده‌مه‌وێت هه‌ندیك ئادابی به‌كار هێنانی مۆبایل له‌ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه بۆ خوێنه‌ری به‌رێز بخه‌مه‌ڕوو له‌چه‌ند خالێكدا...
1- ره‌چاو كردنی كات زۆرپێویسته، بۆ نموونه ئه‌و كاته‌ی كه تۆ ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندی مۆبایلی تێدا بكه‌ی كاتێكی گونجاو بێت، كاتی خه‌وتن نه‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی ئیش‌و كارێكی زۆر نه‌بێت، نه‌وه‌ك هه‌ندێ كه‌س كه له‌كاتژمێر دوازده یان یه‌كی شه‌و ته‌له‌فۆن بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن له‌كاتی چوونه ماڵان پێویسته كاتێكی گونجاو بێت، به‌هه‌مان شێوه ئه‌بێت كاتی په‌یوه‌ندی كردن گونجاو بێت.
2- دڵنیا بوون له‌و ژماره‌ی كه لێی ده‌ده‌ی ئه‌و ژماره‌ی كه‌وا له‌نێو مۆبایله‌كه‌تدا كه لێی ده‌ده‌ی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ت هه‌وێت په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ی، ئه‌بێت دڵنیا بێت كه ژماره‌كه هی ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ی، ئینجا ژماره‌كه لێبده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌راسان نه‌كه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشێك ئازار نه‌ده‌ی یان له‌خه‌و هه‌ڵی نه‌ستێنی خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ژماره‌یه‌ی به‌هه‌ڵه لێتدا ده‌بێ زۆر به‌هێمنانه داوای لێبوردن بكه‌ی پێی بڵێی ببوره به‌هه‌ڵه لێم داوه به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌هه‌ڵه په‌یوه‌ندی پێوه كرا ئه‌بێت زۆر به‌هێمنی‌و له‌سه‌ر خۆییه‌وه بڵێت بورای، تۆش بمبوره ژماره‌كه‌ت به‌هه‌ڵه لێداوه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌رێزت ده‌ته‌وێت من ئه‌و كه‌سه نیم، نه‌وه‌ك ده‌ست بكاتن بههاتو هاوارو به‌توندی وه‌ڵام بداته‌وه، وه‌ك هه‌ندێ كه‌س كه به‌هه‌ڵه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كرێت زۆر به‌توندی ده‌ڵێت جارێكی تر ته‌لیفۆن نه‌كه‌یته‌وه نه‌وه‌ك وادهكهمو واده‌كه‌م... هتد.
3- ژماره‌ی زه‌نگه‌كان هه‌روه‌ها له‌كاتی په‌یوه‌ندی كردن له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه وا پێویسته له سێ زه‌نگ تێنه‌په‌ڕێت‌و زیاتر نه‌بێت، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ كه جارێك ژماره‌كه لێ ده‌ده‌یت با كاتی ئه‌م جاره ته‌واو ببتن ئه‌گینا له‌رووی شه‌رعه‌وه دووباره بوونه‌وه‌ی سێ زه‌نگه، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ با زه‌نگی یه‌كه‌م ته‌واو ببێت ئینجا ئه‌گه‌ر هه‌ڵی نه‌گرت دووباره ژماره‌كه لێمهدهوه، چونكه مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بۆ چوونه ماڵان سێ جاره هه‌روه‌كو خۆشه‌ویستمان() ده‌فه‌رموێت: (ألإستئذان ذان ثلاث مرات) يان (إنما جعل الإستئذان ثلاث). ئینجا ئه‌گه‌ر سێ جار لهدهرگاتدا ده‌رگات لێنهكرایهوه ئه‌وه ده‌بێت بگه‌ڕێیته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر زه‌نگی مۆبایڵت لێدا هه‌ڵ نه‌گیرا چ پێویست به‌وه ناكات به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر دووباره كردنه‌وه‌ی زه‌نگ بۆ چه‌ندان جار كه‌سی به‌رامبه‌ر بخه‌یته ناچاری بۆ هه‌ڵگرتن له‌سه‌رت چونكه به‌ڕاستی ئه‌مه شتێكی شارستانی‌و شه‌رعی نییه هه‌روه‌ها كه ههڵیشت نه‌گرت نابێت تۆ ته‌فسیرو لێك دانه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ كه‌سه په‌یوه‌ندی پێوه كراوه‌كه بكهیو بڵێی بۆ هه‌ڵت نه‌گرت، چونكه كه‌سی بڕوادار ده‌بێت پاساوی جوان بۆ برای موسڵمانی خۆی بهێنیته‌وه، نه‌ك به‌خراپ باسی بكاتن، یان بلێت دیاره من به‌هیچ نازانی بۆیه له‌سه‌رم هه‌لناگرێ ئه‌مه‌و چه‌ند ههلسو كه‌وتێكی تر، نه‌خێر به‌ڵكو ئه‌بێت پاساوی بۆ بهێنیهوهو بڵێی وادیاره كاتی نیه یان له بۆ نهیهكه یان لهكۆبونهوهیهكه یان سه‌رقاڵی كارێكه بۆیه هه‌ڵی نه‌گرت، خۆی له‌خۆیدا ئه‌م زه‌نگ لێدانی مۆبایل وه‌كو له‌ده‌رگه دان‌و مۆله‌ت وه‌رگرتنه بۆ چوونه ماڵان هه‌روه‌كو خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ياأيها الّذين آمنوا لاتدخلوا بيوتا غير بيوتكم حتّي تستأنسوا وتسلّموا علي أهلها).
4- ره‌چاو كردنی ماوه‌ی قسه‌كردن: واته له‌كاتی په‌یوه‌ندی كردن به مۆبایل به‌كه‌سی به‌رامبه‌رت، هه‌وڵ بده قسه‌كانت كورت بكه‌یته‌وه، چونكه مۆبایل بۆ چیرۆك‌و سه‌ر گوشتهو حه‌كایه‌ت كردن نیه به‌ڵكو بۆ كاری بهپهڵهو سه‌رپێییه هه‌وڵ بده په‌یامه‌كه‌ت به‌یه‌ك دوو خولهك بگه‌ێنه، نه‌ك بیكه‌ی بهحیكایهتی رۆسته‌می زاڵ، چونكه ده‌بێت تۆ بیر له‌وه بكه‌یته‌وه وادابنێیت كه سهكه بواری قسه‌كردنی زۆری نییه یان به‌ڵكو سه‌رقاڵی كارێكه‌و بۆی ناكرێت درێژه بدات به‌قسه كردن. ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ت قسه‌ی زۆری ده‌وێت ئه‌وه ده‌توانی كاتێكی له‌گه‌ڵ دیاری بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی چاوتان به‌یه‌كتر بكه‌وێت ئینجا به‌تێرو ته‌سه‌لی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌یت لهكاتو شوێنێكی دیاری كراودا یان ده‌توانی له‌كاتی په‌یوه‌ندی كردن‌دا به كه‌سی په‌یوه‌ندی پێوه‌كراو بڵێی ئایا كاتتان هه‌یه درێژه به‌قسه كردن بده‌م یان نا؟ واته روخسه‌تی لێوه‌ر بگری.
5- گاڵته نه‌كردن به‌خه‌ڵك واته تۆی موسڵمان شایه‌نی ئه‌وه نییه گالته به‌خه‌ڵك بكهیتو خه‌ڵك بخه‌یته دڵه‌ڕاوكێ یان خه‌ڵك به‌مۆبایل بتۆقێنیو یان هه‌ڕه‌شه‌یان لێبكه‌ی هه‌روه‌ك خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ياأيها الّذين آمنوا لايسخر قوم من قوم عسى أن يكونوا خيرا منهم ولا نسا‌ء من نسا‌ء عسى أن يكنّ خيرا منهنّ) هه‌روه‌ها ئاینی پیرۆزی ئیسلام قه‌ده‌غه‌ی كردوه موسڵمان موسڵمانی بترسێنێو هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكاتن.
6- مۆبایل بۆ ئه‌وه نییه تۆ بچی قسه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی تۆمار بكه‌ی كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت به‌بێ مۆله‌ت وه‌رگرتن، چونكه به‌ڕاستی ئه‌مه ده‌بێته خیانه‌ت كه تۆ بچی قسه‌كانی تۆمار بكهیتو له‌پاشان بچیت له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوی بكه‌یته‌وه، به‌ڕاستی زۆر كه‌سی واهه‌یه به‌رنامه‌ی تۆمار كردنی بێده‌نگی له‌نێو مۆبایله‌كه‌ی خۆی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه‌كه هه‌ست نه‌كات كه قسه‌كانی تۆمار ده‌كرێن، له‌راستی دا ئه‌مه ده‌بێته سیخوڕی جاسوسی كه بێگومان ئه‌مه شیاوی موسڵمانان نیه زۆر جاران هه‌ندێك لهڕاگهیاندنكاران تهلیفۆنت بۆ ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی پرست پێبكات قسه‌كانت تۆماردهكاتن، دواتریش كامه‌ی به‌دڵی ئه‌و بێت ئه‌وی دادهبهزێنێتو بڵاوی ده‌كاته‌وه ئه‌وی تریش ده‌سڕێته‌وه، كه بێگومان ئه‌مه دووره له‌بنه‌مای رۆژنامه‌گه‌ری.
7- وێنه گرتنی خه‌ڵك به‌بێ مۆڵه‌ت زۆر كه‌س هه‌یه وێنه‌ی خه‌ڵك ده‌گرێ به‌بێ ئاگاداری یان ده‌بینی كه‌سه‌كه له‌حاڵه‌تێكی نارێك دایه ئه‌و دهچێتو ێنه‌ی دهگرێتو بڵاوی ده‌كاته‌وه یان ده‌چێت وێنه‌ی كچ‌و ژنی خه‌ڵك ده‌گرێت بۆ مه‌به‌سته گلاوه‌كانی خۆی به‌كاری ده‌هێنێ یان ده‌چێت به‌مۆبایل وێنه‌ی ڤیدیۆیی ده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه ئاگاداربێت یان وێنه‌ی ڤیدیۆی كچ‌و ژنی خه‌ڵك ده‌گرێ یان به‌دووربین نزیكیان ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یریان بكاتن لهئاكامكدا كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی له‌یه‌كتر ترازانی چه‌ند خێزانێك كه ئهئهمهش له‌ڕوانگه‌ی شه‌ریعی ئیسلامه‌وه حه‌ڕامه.
8- ئه‌گه‌ر مۆبایل به‌پێی ئاداب‌و رێنماییه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌كار نههێندرێتو سنووری شه‌رع ببه‌زێنی ئه‌وا ئه‌وكاته به‌كارهێنانی مۆبایل حه‌رامه.
9- مۆبایل نه‌كرێته ئامرازێك بۆ هه‌ڵ خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت ئێستا كه ده‌توانی پاره بۆ یه‌كدی بنێری ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا كارێكی ئاسانكاری‌و زۆرباشه، به‌ڵام زۆرجاران بویته مایه‌ی فێر لێك كردن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێك شاره‌زا نه‌بێت یه‌كسه‌ر پێی ده‌ڵێت من به‌هه‌ڵه كارتم بۆ ره‌وانه كردوی بۆم بنێره‌وه ئه‌ویش نازانێت یه‌كسه‌ر پاره‌ی خۆی بۆ ده‌نێرێت كه به‌ڕاستی ئه‌مه كارێكی زۆر ناڕه‌وایه‌و حه‌رامیشه.
10- زیاده رۆیی نه‌كردن به‌مۆبایل واته ئه‌ونده قسه بكه‌ی كه پێویستت پێیتی، نه‌ك رۆژانه چه‌ند كارتێك بكڕیو قسه‌ی پێبكه‌یت كه زۆرجاران هه‌ندێك له‌ئافره‌تان تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن لهتهلیفۆن باسی دروست كردنی چێشت‌و ئیشی ماله‌وه بۆ یه‌كتر ده‌كه‌ن، كه بَگومان ئه‌مه ده‌چێته بابی ئیسراف كه خودای گه‌وره‌ش كه‌سی زیاده‌ڕۆی خۆش ناوێتن.
هیوادارم ئێمه‌ی موسڵمانی كورد فێری رۆشنبیری به‌كارهێنانی مۆبایل ببین‌و بۆ كاری باش به‌كاری بهێنین. |