گۆڤاری زانستی (قەڵای زانست)ی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی توێژینەوەیەکی سەرۆکی یەکێتی زانایان بڵاو دەکاتەوە

لەدوا ژمارەی خۆیدا گۆڤاری (قەڵای زانست) کە گۆڤارێکی زانستی و وەرزییە، لەلایەن زانکۆی لوبنانی فەرنسیەوە دەردەچێت، توێژینەوەی زانستی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەناونیشانی (کاریگەری مەقاسیدی شەرعی لەسەر فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان) بە زمانی عەرەبی بڵاو دەکاتەوە,


توێژینەوەکە زیاتر باس لە رۆڵی زانایانی کورد بە گشتی و ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە تایبەتی دەکات، لەرووی تێگەیشتن و رەچاوکردنی مەبەستەکانی شەریعەت لەپرس و پێشهاتە نوێیەکان لە دەرکردنی فەتواو گەیاندنی روانگەی ئیسلانمەوە.


توێژەر لەم توێژینەوە هەوڵی داوە بە وردی تیشک بخاتە سەر کۆی ئەو هەنگاوانەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە چوارچێوەی کاری فەتوا پەیڕەویان دەکات، شرۆڤەیەکی جوان و هەڵسەنگاندێکی پراکتیکی وێنا کردووەو رۆڵی ئەنجومەنی بەرچاو خستووەو باسیشی لە گرنگی لەبەرچاوگرتنی مەقاسید لە دیارکردنی حوکمی بابەتە هاوچەرخ و واقعیەکان کردووە.


 


بۆ خوێدنەوەی دەقی توێژینەوەکە دەتوانن لەم لینکە کلیک بکەن:


http://www.zanayan.org/partuk/1367-Article%20Text-2933-1-10-20231004.pdf