ئێوارەی 15ی10ی2023 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی مامۆستا مەلا مجید گۆران پێشنوێژ‌و وتار خوێنی مزگەوتی گچکەی کۆمەڵگەی کانی قڕژاڵە كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا مجید گۆران
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی و پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی کانی قرژاڵە (مامۆستا مەلا مجید گۆران)مان پێگه‌یشت، کە ئێوارەی ئەمرۆ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
15ی10ی2023 |