لقی شه‌قلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی کرد لە بەرێوەبەری پۆلیسی شه‌قلاوە

ڕۆژی سێشەممە 2023/10/17 لە بارەگای لقی شه‌قلاوەی یەکێتی زانایان بەڕێز مامۆستا مه‌لا عپمان سەرۆکی لیژنەی فەتوا و کارگێرانی لق و مامۆستایانی ئاینی پێشوازییانکرد لە بەڕێز عه‌قید اسماعیل بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی شه‌قلاوە و وەفدی یاوەری.


ئه‌مه‌و له‌ دانیشتنێكدا باس لە گرنگی هەماهەنگی و رۆڵی بەردەوامی هەر یەك لە چینی زانایانی ئایینی لە لایەك و دامودەزگاكانی پۆڵیس لە تێكڕای كوردستان و شەقڵاوە بەتایبەتی كرا، جەختیش لەسەر سەردان و بەسەركردنەوەی نێوان هەردولا كرایەوە.


ملا زهرالدین خەیلانی کارگێڕ لقی شقلاوە و بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق