سەرۆكی یەكێتی زانایان: نزا ده‌كه‌ین و ھیواده‌خوازین کە کوردستان و مرۆڤایەتی پارێزراو بن لە ھەر شەرو ئاشووب و ناخۆشیەک .

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ١٨⁄ ١٠⁄ ٢٠٢٣ بەرێز د. عبدااله وەیسی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، بە یاوەری شاندێك لە زانایانی لقی هەولێری زانایان، بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتی (حاجی عبدالله جەوان) لە گەڕەكی منارەی شاری هەولێردا كرد.


ئەمەو مەراسیمی ناوبراو، بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی ریش سپی و ماقوڵان و زانایانی ئایینی بەڕێوەچوو.


سەرەی مەراسیمەكە و دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز لەوتەیەکدا بەرێز د. پشتیوان سادق پیرۆزبایی کردنەوەکەی مزگەوتی ئاراستەی ئامادەبووان و دانیشتیوانی گەڕەك کردو دەستخۆشی لەبنەماڵەی حاجی عبداللە کرد کە توانیویانە مزگەوتەکەیان بەشێوەیەکی مۆدێرن و بەپێی ڕێنمایەکان دیزاین بکەن، دواتر وتی ئەمڕۆ ڕۆژێکی پیرۆزە کە بەشداری کردنەوەی مڕگەوتێکی نوێ دەکەین و مزگەوت جگە لەڕووی ئایینی مەڵبەندی شارستانیەتی کوردستانە وبەشێکە لەکەلتوری ئایینی و کۆمەڵایەتی کوردستان.


دواتر بەڕێز سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان وتارێكی پێشكەشكرد و تیایدا وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە خێرخوازان بۆ کردنەوەی مزگەوت بەم شێوە سەرنج ڕاکێشە، پیرۆزبایی لەموسوڵمانیش کردو جەختیشی لە پەیڕەوی ئاینداری خەڵکی کوردستان کردەوە، کە مزگەوت و خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆتە بەشێکی کەلتوور و تێکەڵاوی ناخی خەڵکی کوردستان بووە، هەروەها ھیواشی خواست کە کوردستان و مرۆڤایەتی پارێزراو بن لە ھەر شەرو ئاشووب و ناخۆشیەک .



دواتر بە خوێندنەوەی چەندین سروود و هۆنراوەی ئایینی و سەلاوات مەراسیمەكە زیاتر رازێنرایەوە.