لقی سۆرانی یەكێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازدەکات

دوێنێ‌ چوارشەمە ۱۸/ ۱۰/ ۲۰۲۳ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەئامادەبوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سۆران و دیانای یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینی سۆران و دەوروبەر؛ دانیشتنی هەفتانەی خۆی سازکرد.


ئەمەو بابەتی ئەم هەفتەی دانیشتنەكە بەناونیشانی: (فقه الإستدراك)بوو -بەخۆ ڕاگەیشتن-.. هەوڵێک بۆ ڕاستکردنەوە .. ودەروازەیەک بۆ چاکسازی و هەنگاونانی دروست…) کە لەلایەن بەڕێز مامۆستا مەلا تەحسین شێخانی پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی شافیعی لەسۆران پێشکەشکرا.