سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەردانی زانکۆی جیهان دەکات و دیدارێکی گرنگ ئەنجام دەدات  

ئەمرۆ 23ی10ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێز مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی، سەردانی زانکۆی جیهانی کردو لەلایەن بەرێز د. نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی دەستەی ئەمێندارێتی زانکۆو پەیمانگاکانی جیهان و کۆمەڵێک لە مامۆستایانی زانکۆی ناوبراو بەگەرمیەوە پێشوازی کرا.


لە دانیشتنێکدا سەرۆکی یەکێتی زانایان خۆشحاڵی خۆی بەدیدارەکە دەربڕی و باسی لە رۆڵی زانکۆی جیهان بە گشتی و کۆلێژی قەڵای زانکۆیی بەتایبەتی کرد لەخزمەت کردن و پێگەیاندنی قوتابیان و بلاوکردنەوەی زانست و مەعریفەو بیری میانڕەوی و چالاکی ئەکادیمی، هەروەها ئاماژەی بە رۆڵ و خزمەتی زانایانی ئایینی لەبواری ئایینی و پێگەیاندنی رۆڵەیەکی هۆشیارو رۆشنبیر بۆ خزمەتی نەتەوەو نیشتمان و هەستی بەرپرسیارێتی بەرامبەر کۆمەڵگە، بۆ ئەم مەبەستە هیوای خواست ئاراستەکان یەکبگرنەوەو وەک پاڵنەرو هێزی پیشەیی و زانستی خزمەتی پتر بگەیەنن.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز د. نەوزاد یەحیا باجگر سوپاسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی کردو رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە خزمەتکردنی کۆمەڵگە بەرز نرخاندو باسی لەو هەوڵ و هەنگاوانە کرد کە وەک پاڵپشتی بۆ بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی و زانستی لە هەرێمی کوردستان نراوە.


هەر لە دانیشتەکە هەردوولا کۆمەڵێک پرسی گرنگیان تاوتوێ کردو لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی لەبارەی چەند هەنگاوێکی ئەکادیمی و زانستی و پێگەیاندن و سازکردنی کۆنفرانس و خولی راهێنان تەئکیدی لێ کرایەوەو سەرکەوتووان دیدارەکە کۆتایی هات.


شایەنی باسە لە دانیشتنەکەدا هەریەک لە بەرێزان م. میران باجگر بریکاری سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و د. عرفان عزیز ڕاوێژکاری زانستی و کارگێڕی سەرجەم زانکۆکانی جیهان و ئەربیلی نێو دەوڵەتی و کۆلێژی زانکۆیی قەڵاو پ.ی.د. فرهاد شوانی ڕاگری کۆلێژی زانکۆیی قەڵاو  پ.ی.د. محمد سابیر هەمەوەندی سەرۆکی بەشی بەراوردی ئایینەکان لە کۆلێژی زانکۆیی قەڵاو م. عمر عبدالله برادۆستی یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی زانکۆیی قەڵا ئامادە بوون.