سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە قایمقامی قەزای چۆمان دەکات

ئەمرۆ 24ی10ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێز سوارە ئەکرەم قایمقامی قەزای چۆمان کرد.


لەدانیشتنێکدا وێڕای تاوتوێ کردنی چەند پرسێک، باس لە رەوشی ئایینی سنووری قەزای چۆمان و دەڤەری باڵەکایەتی و خزمەتی پتری مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەکان و بایەخدانی پتر بە بواری ئایینی لە ناوچەکە کراو تەئکید لە پێویستی هەماهەنگی نێوان دەزاگاو دامەزراوە ئایینیەکان کرایەوە.