نەوەکانی زانای ناوداری کورد مەلا ئەبوبەکر ئەفەندی لە جنوبی ئەفریقیا سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکەن

ئەمرۆ 30ی10ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی پێشوازی لە بەڕێز محمد  زوبڕی نەوەی مەلا ئەبوبەکر ئەفەندی سیساوەیی خۆشناو  کرد کە بە یاوەری برایەکی و بەرێزان دکتۆر سودادو مامۆستا فەتحی مودەریس بۆ دیدارو بەسەرکردنەوەی یەکێتی زانایان هاتبوون.


ناوبراو کوردەو لە جنوبی ئەفریقیا دادەنیشێت و ئێستا بە سەردانێک هاتۆتە کوردستان و لەبنەڕەتدا نەوەی یەکێ لە زانا هەڵکەوتووەکانی کورد مامۆستا مەلا ئەبوبەکر ئەفەندی خۆشناوە، کە بنەماڵەکەیان لە ساڵی 1862 لەسەر داوای خەلیفەی عوسمانی سوڵتان محمود نێردراوەتە جنوبی ئەفریقاو لەوێ درێژە بە خزمەتی بانگەوازی ئیسلامی و بڵاوکردنەوەی زانستە شەرعیەکان دەدات، هەر لەوێش ژیانی خێزانی پێک دێنێت و کۆمەڵێک منداڵ ونەوە لەدوای خۆی جێدەهێڵێت، کە تا ئێستاش لە سەر رێچکەی بابیان لە هەستی کوردایەتی بەردەوامن و شانازی بە کوردبوونی خۆیانەوە دەکەن.


هەر لەم دیدارە بەرێز محمد زوبڕی دەستنوسێکی باپیرە گەورەی لەگەڵ خۆی هێنا بوو بە ناوی (بیان الدین) کە پێش ۱٤٠ ساڵ مەلا ئەبوبەکر نووسیەتی بە دوو زمان ( عەرەبی و هۆڵندی ) کە ئەو کات باشووری ئەفریقیا لەژێر دەسەڵاتی هۆڵەندا بوو ە.


شایەنی باسە مامۆستا مەلا ئەبوبەکر ئەفەندی نمونەی یەکێ لە زانا هەڵکەوتووەکانی کوردە، کە لەبەر لێهاتوویی خۆی بۆ سەرپەرشتی و رێکخستن و بڵاوکردنەوەی پەیامی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بە موسڵمانانی باشوری ئەفریقا، کە بە زۆرە ملێ هۆڵەندییەکان و بەریتانیەکان وەک بەندەو کۆیلە لە ئەندەنوسیاو مالیزیاو بەنگلادیش دەیانگواستنەوە بە ئامانجی ئیشکردن.