ئەمرۆ 31ی10ی2023 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر مامۆستا مەلا محمد نۆغەرانی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی شێخ مستەفای نەقشبەندی لەشاری هەولێر كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا محمد نۆغەرانی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری هەولێر (مامۆستا مەلا محمد نۆغەرانی)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی هەڵکەوتوو لە بنەماڵەیەکی دیار‌و دیندارو نیشتمانپەروەر بووەو خزمەتێکی گەورەی لەبواری ئایینی و نەتەوەیی پێشکەش کردووە، لەهەمان کات لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان کەسێکی دیار‌و مامۆستایەکی دڵسۆز بوو.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە لقی هەولێری یەکێتی زانایان و تەواوی خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
31ی10ی2023 |