بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 31ی10ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای فەتوا، پێشوازی لەبەرێز شێخ عومەر بەرزنجی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق بۆ کاروباری یاسایی و پەیوەندییە فرە لایەنەکان کرد.


لە دانیشتنێکدا باس لە دوا پێشهاتەکان و پەیوەندی نێوان کوردو حکومەتی ناوەندو رۆڵی دامەزراوەی ئایینی لە قوڵکردنەوەی ئاشتی و لێک نزیک کردنەوەی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەت کرا.


لەلایەن خۆشیەوە بریکاری وەزراەتی دەرەوە بۆ کاروباری یاسایی و پەیوەندییە فرە لایەنەکان رۆڵی یەکێتی زانایانی لە خزمەت کردنی کۆمەڵگەو بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی و قوڵکردنەوەی ئاشتی و تەبایی بەرز نرخاند.