سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان سەردانی پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان دەکات

ئەمرۆ 1ی11ی2023 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. حسن خۆشناو و مەلا عبدالله شێرکاوەیی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی؛ سەردانی پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کردو بەگەرمیەوە لە لایەن هاوسەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیەوە پێشوازی کران.


ئامانج لە سەردانەکە پیرۆزبایی بوو بە بۆنەی 32 ساڵەی دامەزراندنی پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان، هەر بەو بۆنەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کردو هیوای خواست هەموو لایەک بە بە پەیامی ئاشتی و تەبایی و یەکهەڵوێستی لە خزمەت دۆزی رەوای میللەت دابن و پەرە بە پاراستنی کلتوری پێکەوەژیان و برایەتی و هەماهەنگی یەکتر بدەن.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز دکتۆر عەبدوڵلا حەسەن ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ناوبراو سوپاسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و شاندی یاوەری کردو خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بەرێزیان دەربڕی.