لقی پشدەری زانایان سەردانی بەڕێوەبەری پێشوی ناحیەی ئیسێوە دەکات و سوپاسنامەی پێشکەش دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۳۱/ ۱۰/ ۲۰۲۳ ستافێکی لقی پشدەری زانایان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان مامۆستا ملا ئەحمەدی خانەقا بەرپرسی لق و مامۆستا مەلا علی ئاوەژەیی جێگری لق و مامۆستا ملا محمد شیوەڕەزی و مامۆستا علی کارگێڕانی لق سەردانی زۆر بەڕێز کاک ئەبوبەکر بەڕێوەبەری پێشوی ناحيه ی ئیسێوەیان کرد، ئەم سەردانە بۆ پێگەیاندنی سوپاس و پێزانینی زانایان بوو بە جەنابیان، لە پای ئەو نمایشە جوانەی کاری ئیداری و موسڵمانیەتیەی کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا وەک بەڕێوەبەری ناحیە کردوویەتی، جێگای ئاماژەیە کاک ئەبوبەکر یەکێک بوو لەو بەرپرسە کەمانەی کە بەرپرسیاریەتی بە ستایلی جوانی موسڵمانیەتی ئەنجام دەدەن و بە دەستێکی پاک و ئەدایەکی جوانەوە لێی دەردەچن، هەر بۆیە موسڵمانان و هاووڵاتیانی دەڤەرەکەی زۆر  بۆی بە پەرۆشن، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە قۆناغەکانی ئایندەی ژیانیدا.


ڕاگەیاندنی لق