لقی هه‌ڵەبجەی یەكێتی زانایان پێشوازی لە شاندێكی ئینیستیوتی ژیار دەكات


سەر لەبەیانی رۆژی سێشەممە بەرواری 2023/11/14 لەبارەگای لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان و بە ئامادەبوونی بەڕێزان مامۆستا مەلا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و ژمارەیەک لەکارگێڕانی لق؛ پێشوازی کرا لە وەفدێکی ڕێکخراوی ئینستیوتی ژیار، کە پێکهاتبو لەبەڕێزان مامۆستا یحی عبدالله و وەفدی هاوڕێی.


ئەمەو لە دانیشتنێكی نێوانیاندا وێڕای لەنزیکەوە هەواڵپرسین، باس لە پتەوتركردنی پەیوەندی زیاتری هەردولا كرا بۆ کاری بانگەواز و خزمەتی هاوڵاتیانی ئازیز .


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان