كەلەكچی: بەرپرسی لقی شێخانی زانایان بەشداری لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی كۆمەڵێك پڕۆژەدا دەكات

دوێنێ‌ سێشەممە رێکەوتی 2023/11/14 لە سەنتەری ناحیەی کەلەکچی، لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی بەرێزان پارێزگاری دهۆک و بەرپرسی لقی 20 پارتی دیموكراتی كوردستان و قائیمقامی قەزای شێخان و بەرپرسی لقی شێخانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و بەرێوەبەری ناحیەی کەلەکچی و بەرپرسانی دامودەزگای حکومی و حزبی و پیاوماقوڵان و ردێن سپی و مامۆستایانی ئایینی ناوچەكە؛ بەردی بناغەی دوو مزگەوت و بیرێكی ئاوی ئیرتیوازی و یاریگایێكی تۆپی بالە دانرا.


ئەمەو تێكراِی پڕۆژەكان وەك پێویستی خزمەتگوزاری ناوچەكە بووە مایەی دڵخۆشی هەمووان و بڕیاروایە كە بەزووترین كات بكەونە واری جێبەجێكردن بۆ خزمەتی خەلکی ناحیەی ناوبراو.