ئاكرێ: شاندێكی باڵای لق لەدیداری وەزیری ئەوقاف لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی دەڤەری ئاکرێ و بەردەڕەش بەشداردەبێت

دوێنێ‌ سێشەممە ڕێکەوتی ١٤⁄ ١١⁄ ٢٠٢٣ شاندێکی باڵای لقی ئاكرێی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز مامۆستا مەلا عبدالمعید مەلا احمد الامام بەرپرسی لق؛ بەشداری لە دیداری بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی سنووری ئاكرێ و بەردەڕەشدا كرد.


ئەمەو بەڕێز وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لە دیدارەكەدا، كە بەشێوەیەكی كراوە بەڕێوەچوو؛ تاوتوێی ڕەوشی ئایینی و پێکەوەژیانی دەڤەرەکەو خزمەتگوزاریەکانی حکومەتی کوردستان بۆ ھاوڵاتیانی بەگشتی خستەڕوو، دواتر سوپاسی مامۆستایانی کرد کەبە بەئامۆژگاری و وتاری میانڕەویان ڕۆڵی کارایان لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەری و خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزدا ھەیە و چەند پرسێکی تری پەیوەست بە بارودۆخی ئێستای كوردستان و ناوچەكەی باسکرد.