شەقڵاوە: بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی بەرێوە دەچێت

ئەمرۆ 22ی11ی2023 بەئامادەبوونی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە بەرێوەبەرو بەرپرسی حکومی و حزبی و کەسایەتی و شێخانی تەریقەت و مامۆستایانی ئایینی و فەقێ و قوتابیانی ئایینی مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنووری قەزای شەقڵاوە گوندی حوجران بەرێوە چوو، کە لەلایەن بەرێز مامۆستا مەلا تەحسین خۆشناو بەخشرایە شەش مامۆستای بەرێز.


سەرەتای ئاهەنگەکە وێڕای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆزو وتاری بەخێرهاتن؛ بەڕێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتەیەکی پێشکەش کردو ، پاڵپشتی بۆ حوجرەو خانەقاو خوێندنی ئایینی بەرەوپێشچونیان دووپاتکردەوە، ھیوای خواست مامۆستایان بەزانست و لێھاتوویان خزمەتی ئاین و کوردستان بکەن، ھەروەھا رایگەیاند پاراستنی کوردستان و گیانی نیشتمانیپەروەری و وتاری میانڕەوی مامۆستایان بوونی سەرجەم ھێزە فیداکارەکان، ھۆکارن بۆ بەھێزتر بوونی قەوارەی دەستووری و یاسایی کوردستان و ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینی ئاشتی تەباییە بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە مامەڵە لەگەڵ رووداو پێشھاتەکان بکەین.


پاشان بەڕێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای پیرۆزبایی لە مامۆستایانی بڕوانامەوەرگرو دەستخۆشی لە مامۆستای ئیجازەدەر، تیشکی خستە سەر ڕۆلی مەلاى کورد کە بەدرێژیی مێژوو رەمزی ئاشتی و پێکەوە ژیان بووە لەڕووی وتارو دەرس گوتنەوەو  چارەسەری کێشەکان.


هەر لە وتارەکەیدا سەرکی یەکێتی زانایان ڕوناکی خستە سەر ڕۆڵی حوجرەو قوتابخانەی ئایینی لە پێگەیاندنی ڕۆڵەکان و خزمەتکردنی بەردەوامیان بەرامبەر کیان و کۆمەڵگە، وەک پاڵپشتی بۆ هەنگاوەکانی ئەم دوایەی یەکێتی زانایان جەختی لە پەیرەوکردنی مەزھەبی ئیمامی شافعی وەک ڕێچکەیی مێژووی خەڵکی موسڵمانی کوردستان کردەوە بۆ ئەمەش سوپاسی وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی کرد کە پشتیوان ھەنگاوەکانی یەکێتی زانایان و ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان دەکات، ئەوەشی باسکرد کە بەدرێژای مێژووی سەدان ساڵە گەلی کوردستان پەیرەوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و دەستگرتن بە ئاکارو داب و نەریتی باپیران و پێگیری کردن بەفەتوای کوردستانی و خۆماڵی کردووەو بەرچاو روونی و تەبایی و ئاشتی و پێکەوەژیانی هەبووەو گرفتی لەم بارەوە نەهاتۆتە پێش.


شایەنی باسە دوارت مەراسیمەکە بە چەندین سروودو پەخشان رازایەوەو بەشداربووان پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی مامۆستای ئیجازەنامەوەرگر کرد.