تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ دوا هه‌ل و فرسه‌ته له‌به‌رده‌م قوتابیان و ده‌رگایه‌كه ده‌بێت گشت قوتابیان تیایدا بچنه ژووره‌وه ،دوای تاقیكردنه‌وه‌ش ئاستی قوتابی ده‌رده‌كه‌وێت ئاخۆ سه‌ركه‌وتووه یاخود نا.
نموونه‌ی هه‌وڵ و شه‌ونخوونی قوتابی وه‌ك جوتیار وایه،كاتێك جوتیار ده‌یه‌وێت شتێك بچێنێت سه‌ره‌تا زه‌ویێك ئاماده ده‌كات و ئه‌و شته‌ی مه‌به‌ستیه‌تی ده‌یچێنێت و به‌رده‌وام ڕۆژانه چاودێری ده‌كات و ئاوی ده‌دات و شه‌ونخوونی هه‌وڵ و ماندوبوونی زۆر ده‌بینێت تاكو بهروبومهكه پێده‌گات وپاشان دروێنه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌كات، قوتابیش وایه سه‌ره‌تا ده‌بێت بیر‌و هۆشی خۆی باش ئاماده بكات بۆ خوێندن و به‌رده‌وام چاودێری وانه‌كانی بكات و بیر‌و هۆشی به‌خوێندن ئاو بدات و شه‌ونخونی و هه‌وڵ و ماندووبونی له پێناو ببینێ و تاكو دوای نزیكه‌ی ساڵێك دروێنه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بكات ،وه‌ك ووتراوهش ((خوێندنی دوێنێ تۆوێكه كه به‌یانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی دروێنه ده‌كه‌یت)).
دوای ئه‌نجام دانی تاقیكردنه‌وه‌ش هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی نمرهكانن به‌تایبه‌تی( دایك و باوك) كه زۆر ماندوو بوون و ناڕحهتیان چهشتوووه له پێناو هێنانه‌دی ژیانێكی ئاسووده بۆ ڕۆڵه‌كانیان و هێنانی نمره‌ی به‌رز و سه‌ركه‌وتنی ڕۆڵه‌كانیان گه‌وره‌ترین هیواو ئاواتیانه. ده تۆش ئه‌ی (كوڕ و كچی ) ئه‌و دایك و باوكه دڵیان خۆش بكه و سه‌ریان به‌رزبكه‌ره‌وه به سه‌ركه‌وتنت و به‌هێنانی نمره‌ی به‌رز لهوانهكانت،بێگومان ئه‌گه‌ر وا بوویت ئه‌وا كه‌سێكی ڕاستگۆ و جێگه‌ی متمانه‌یت لای دایك و باوك و مامۆستا‌و كۆمهڵگاو نیشتمانه‌كه‌ت.
گه‌ر تاكو ئێستاش كه‌مته‌رخه‌میت نواندووه به‌رامبه‌ر خوێندنی وانه‌كانت كۆتا فرستت له پێشه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی پێت بڵێ مهمدۆڕێنهو له ده‌ست خۆتم مه‌ده ،كه ئه‌ویش تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵه.
چه‌نده خۆشه مرۆڤ له‌ژیاندا هه‌میشه سه‌ركه‌وتووبێ و پشت به زیره‌كی و توانای خۆی ببه‌ستێت،نه‌بادا دوای هاتنه‌وه‌ی نمره كه‌م و كه‌وتووه‌كانی له تاقیكرنهوهكانیدا تووشی واسته‌و به‌رتیل و پاڕانه‌وه بێت و سه‌ری به‌رزی خۆی بۆ خه‌ڵك نزم بكات.
لێره‌دا له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ به‌كورتی چه‌ند شتێكتان بیر دێنمه‌وه به‌هیوای ئه‌وه‌ی گه‌ر تاكو ئێستاش لێی بێ خه‌به‌ر بوون له‌مه‌ودوا جێبه‌جێ بكرێن و سوودیان لێوه‌ربگیرێت:
*له ئێستاوه تۆ كه‌سێكی تری و په‌شیمانیت له‌و كاته جوانانه‌ی كه به‌فیڕۆت داون و ژیانێكی نوێت ده‌ست پێكردووه ، بۆیه به‌ر له‌هه‌موو شتێك ده‌بێت بڕوایه‌كی ته‌واوت به خۆت هه‌بێت كه‌تۆ كه‌سێكی ژیر‌و بلیمه‌ت و زیره‌ك و تێگه‌یشتوویت، ده‌توانی گۆڕانكاری له ژیانتدا بكه‌یت و (حه‌زو وویستهكانت و ترس و دڵه‌ڕاوكێ) ناتوانێت به‌سه‌رتدا زاڵ بێت و هیچ كاتێكیش بێ هیوا مه‌به له ژیاندا چونكه ڕه‌حم و به‌زه‌یی خوای گه‌وره گه‌لێ زۆر و فراوانه.
* واز بێنه له‌هه‌موو ئه‌و هاوڕێ خراپانه‌ی كه كار‌و پیشه‌یان گه‌ڕان وسوڕانه به‌نێو كوچه‌و كۆڵانه‌كاندا به‌دوای ناموسی خه‌ڵكه‌وه‌ن و ئه‌وه‌نده بایه‌خ به شێوه و ڕووخسار و جل و به‌رگیان ده‌ده‌ن كه‌چی عه‌قڵ و هۆش یان فه‌رامۆش كردووه ، وه‌ك (داری شێوه جوان و ناواخن كلۆرن) بۆیه خۆ دوور گرتن له‌و جۆره كه‌سانه به‌تایبه‌تی له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا به قازانجی تۆ ته‌واو ده‌بێت ، وه هه‌وڵ بده هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سانی باش و هه‌ڵسوكه‌وت جوان و قوتابی زیره‌ك په‌یدا بكه‌یت.
*ده‌بێ ئاماده‌باشی ته‌واوت بۆ تاقیكردنهوهكانت هه‌بێ ئه‌ویش به‌دانانی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و چڕ‌و پڕ و ڕێكخستنی كاته‌كانی خوێندن و پێداچوونه‌وه(مراجعه). به‌چاوێكی گه‌شبینانه بڕوانه تاقیكردنه‌وه‌كان و هه‌وڵبده دڵ و ده‌روونت ئارام بكه‌ره‌وه و ترس و دوو دڵی وه‌لا بنێ ، وه‌پرسیار بكه له‌و وانانه‌ی كه جوان لێی تێنه‌گه‌یشتوویت و زۆر ئاگاداری كاته‌كانت به و ڕێگا نه‌ده‌یت ته‌نها چركهیێكیشی له شتی بێ سوود به‌فیڕۆ بچێت .
*هه‌ڵبده شه‌وان زوو بخه‌ویت و به‌یانیان زوو ههڵسیهوه له‌دوای نوێژی به‌یانی ده‌ست بكه به خوێندن چونكه به‌یانیان زوو باشترین كاته بۆ خوێندن و بیر‌و هۆش ئارام و ده‌ورو به‌ر خامۆش و كپه.
*له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا ئاگاداری خۆت به‌و خۆت دوور بگره له قۆپیه و په‌له مه‌كه له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان ، له سه‌ره‌تادا وه‌ڵامی پرسیاره ئاسانه‌كان بده‌ره‌وه و پاشان برۆ سه‌ر پرسیاره‌كانی تر،له كۆتایی وه‌ڵامدانه‌وی پرسیاره‌كان پێداچوونه‌وه‌یه‌كی وورد ی وهڵامهكانت بكه.
بیرت نه‌چێ له‌هه‌موو كاروكردارێكدا به‌ناوی خوا ده‌ست پێ بكه پشت به‌خوا ببه‌سته‌وه نزا‌و پاڕانه‌وه‌ت باهه‌ر بۆ ئه‌و بێت چونكه گه‌ره‌ترین یارمه‌تیده‌ری مرۆڤه.
به‌هیوای نمره‌ی به‌رز بۆ هه‌موو لایه‌ك
Hemn.soran@gmail.com |