مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیروان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 22ی11ی2023 زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری هەڵەبجەو شارەزوور مامۆستا مەلا ئەحمەد حمە کەریم حمەساڵح ناسراو بە مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیروان كۆچی دوایی كردو یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیروان


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زاناو کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری هەڵەبجەو شارەزوور (مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیروان)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.


مامۆستا کەسێکی هەڵکەوتوو لە بنەماڵەیەکی دیندارو نیشتمانپەروەر بووەو خزمەتێکی گەورەی لەبواری ئایینی و نەتەوەیی پێشکەش کردووە، لەهەمان کات کەسێکی خواناس و لەخواترس و ئەهلی وەرع و خۆپارێزی و سادە بوو.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە تەواوی خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


22ی11ی2023