ئەمرۆ 23ی11ی2023 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری چەمچەماڵ مامۆستا مەلا عمر حسین حەمە ئەمین كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عمر حسین حەمە ئەمین
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری چەمچەماڵ (مامۆستا مەلا عمر حسین حەمە ئەمین)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا کەسێکی هەڵکەوتوو لە بنەماڵەیەکی دیندارو نیشتمانپەروەر بووەو خزمەتێکی گەورەی لەبواری ئایینی و نەتەوەیی پێشکەش کردووە، لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان رۆڵی دیاری هەبووەو پێشتر بەرپرسی لێژنەی فەتوای لقی چەمچەماڵ بووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە تەواوی خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
23ی11ی2023 |