هەڵەبجە: لقی شارەزووری زانایان بەشداری لە دیدارێكی زانستیدا دەكات و لە رێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا ئامادە دەبێت

دوێنێ‌ شەممە ٢٠٢٣/١١/٢٥ لە درێژەی كاروچاڵاكیەكانی لقی شارەزووری یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان؛ شاندێکی باڵای لق، کە پێکهاتبوو لە هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لق و مامۆستا مەلا مەحمود ئەندامی لێژنەی فەتوای لق و مامۆستا مەلا عبدالرحیم ومامۆستا مەلا فارس کارگێڕانی لق؛ بەشداربوون لە (دیداری زانای پایەبەرز شێخ عەبدوڵڵای خەرپانی )، کە لە هۆڵی مۆنۆمێنتی شاری ھەڵەبجەی شەهید لە لایەن (رێکخراوی دۆستانی ھەڵەبجەوە) بە سەرکەوتویی بەڕێوەچوو.


هەمان رۆژو لە گوندی رەزڵەی سەر بە ناحیەی ناڵپارێز، بەڕێز مامۆستا مەلا سەید تاهیر بەرپرسی لیژنەی فەتوای لقی شارزووری یەکێتی زانایانی ئاینی كوردستان، بە هاوڕێیەتی مامۆستا مەلا عەلی خالید بەرپرسی ناوچەی زانایان ئایینی سیدصادق؛ بەشداربوون لە رێوڕەسمی کردنەوەی مزگەوت و هۆڵی پرسەی گوندی ڕەزڵە، كە تیایدا ژمارەكی بەرچاوی كەسایەتی و جەماوەری موسڵمان دۆست ئامادەبوون.