دوێنێ ۲۷ی۱ی۲٠۲۳ بەرێز د.ئەنەس دۆسکی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بە نوێنەرایەتی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری لە وۆرکشۆپیکی تایبەت بە راسپاردەکانی ئاشبوونەوەی نیشتمانی لەپارێزگای دهوک کرد.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن نوسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان بەهاوکاری رێکخراوی فریاکەوتنی میللی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی پرۆژە بچوکەکانی زاخۆ تایبەت بە گەنگەشەی راسپاردە تایبەتەکانی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی، بەبەشداری د.دیندار زێباری سەرۆکی نوسینگەی راسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێم و بەڕیوەبەری پۆلیسی دهۆک و نوێنەری پارێزگاو نوێنەری وەزارەتەکان و بەرپرسانی پارتی و نوینەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ساز کرا بوو..
لەم وۆرکشۆپەدا بەرێز د. ئەنەس دۆسکی ئەندامی مەکتەبی وێڕای بە گرنگ وەسفکردنی هەنگاوەکە باسی لە پێویستی پەیوەندی و هەماهەنگی دەزگاو دامەزراوە ئایینیەکان کرد بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و یەکتر قەبوڵکردن، پەیوەندی نێوان یەکێتی زانایان و دامەزراوەو مەرجەعی شیعی لە ئالوگۆڕی بۆچوونەکان و کاردانەوەی لە سەر بریارە گرنگەکان بە نمونە هێنایەو راشیگەیاند یەکێتی زانایانی کاری زۆری لە پێناو ئاشتەوایی نیشتمانی کردووەو هەمیشە خواستی یەکێتی زانایان بووە. |