لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

 


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چورشەممە بەرواری ‌2023/12/29 لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان بەسەرپەشتی بەڕێز مامۆستا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستا ٲحمد محمد جێگری لق ومامۆستا صدیق حمەرشید بەرپرسی فەتوای هەڵەبجەو سەرجەم کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی هەڵەبجەو سیروان دانیشتنی ئاسایی مانگانەی خۆیی ئەنجامدا .


لە کۆبوونەکەدا تیشک خرایە سەر دوا پێشهاتەکانی ئایینی و ئیداری سنوورەو چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە ناوخۆی یەکێتی زانایان.


 


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان