ئێوارەی ئەمرۆ 29ی11ی2023 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری دەوروبەری هەولێر مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی دەرگای بەهەشت لە کەورگۆسک كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەوروبەری هەولێر (مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی)مان پێگه‌یشت، کە ئێوارەی ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە تەواوی خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
29ی11ی2023 |